سەرۆک شارەوانییەکانی ئەدەنە و ماناڤگات خرانە زیندانەوە

سەرۆکی شارەوانی ئەدەنە زەیدان کارالار و سەرۆکی شارەوانی مانڤاگات نیازی نەفی کارا زیندانی کران.

لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی "گەندەڵی" دژی شارەوانی ئیستەنبوڵ، سەرۆکی شارەوانی ەدەنە زەیدان کارالار زیندانی کرابوو. کارالار ئەمڕۆ ڕەوانەی دادگای چاگلایانی ئیستەنبوڵ کرا. پاش ئیفادەدان لە داواکاری گشتی ڕەوانەی دادگای سزای سوڵح کرا.

کارالار بە تۆمەتی "گەندەڵی" زیندانی کرا.

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆن دژی شارەوانی ماناڤگاتی ئەنتاڵیا، لە ٤ ی تەمموز ٢٥ کەس لەنێویاندا سەرۆکی شارەوانی نیازی نەفی کارا و جێگری سەرۆکی شارەوانی محەمەد ئەنگین توتەر دەستبەسەرکران.

توتەر و کارا پاش ئیفادەدان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس ڕەوانەی دادگا کران، دادگای سزای سوڵحی ماناڤگات بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرکردن.