سودانی: دوای ھەڵبژاردنی ئەمریکا کاتی کشانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان دیاری دەکرێت

سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی ڕایگەیاند، لەدوای ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، کاتی کشانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق دیاریدەکرێت.

سەرۆک وەزیرانی عیراق، محەمەد شیاع سودانی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی بلۆمبێرگی ئەمریکی ئاشكرای کرد، عیراق سورە لەسەر کشانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە ووڵاتەکەی لەکاتێکی دیارکراودا، لە چەندین بۆنەی جیاوازدا جەختیان لەسەر کردۆتەوە.

 سودانی هەروەها ڕایگەیاند، کاتی کشانەوەی ئەو ھێزانە لەدوای ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دیاری دەکرێت، کە بڕیارە لە رۆژی ٥ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.