بریژیت كرۆتاز كه په‌رله‌مانتاری پارتی سۆسیالیست كه له سویسرا یه‌كێك له هاوپه‌یمانه‌كانی حكومه‌ته، مانگی رابردوو زانیارییه‌كانی له باره‌ی چه‌كی كیمیایی كه ده‌وڵه‌تی تورك به‌رامبه‌ر به كورد به‌كاریده‌هێنێت خستبوه به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مانه‌وه. كرۆتاز پرسیاری له حكومه‌ت كردبوو ده‌وڵه‌تی تورك له ساڵی ٢٠٢١ له باشوری كوردستان چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه، ئایا حكومه‌ت ئاگای له‌و دۆخه هه‌یه یان نا.
حكومه‌تی بێرن وه‌ڵامی په‌رله‌مانتار كرۆتازی دایه‌وه و باسی له‌وه‌كرد، كه ئاگادار نین كه ده‌وڵه‌تی تورك چه‌كی كیمیایی به‌كارده‌هێنێت، به‌ڵام به‌دواداچوون بۆ په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن. حكومه‌تی سویسڕا رایگه‌یاند، "پێویسته له‌لایه‌ن چاودێرانی سه‌ربه‌خۆوه لێكۆڵینه‌وه له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی بكرێت و به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌شی كه به‌پێی ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه نه‌جوڵاونه‌ته‌وه هه‌نگاوی یاسایی بگیرێته‌به‌ر. كاتێك له ساڵی ٢٠١٩دا توركیا له به‌رامبه‌ر سوریا جموجۆڵێكی سه‌ربازی ده‌ستپێكردبوو حكومه‌ته‌كه‌مان ئه‌و بابه‌ته‌ی وه‌ك پێشێلكردنی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دانابوو و ره‌خنه‌ی لێگرتبوو. ئێمه داوا له لایه‌نه‌كانی شه‌ڕ ده‌كه‌ین كه پێویسته به گوێره‌ی یاسا بجوڵێنه‌وه و له بواری مرۆیی به‌پێی ئه‌و یاسایه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن".
له‌و وه‌ڵامه‌دا راگه‌یه‌نراوه كه كاربه‌ده‌ستانی سویسڕی داواده‌كه‌ن ده‌وڵه‌تی تورك به پێی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی بجوڵێته‌وه، له بواری مافه‌كانی مرۆڤ و ماف و ئازادیی بنچینه‌یی به‌رپرسیارێتی خۆی جێبه‌جێ بكات.
هـ . ب