'سی پی تی بە پێچەوانەی راگەیەندراوەکانی پێشووی خۆی و بڕیاری دادگای مافەکانی مرۆڤ دەجوڵێتەوە'

لە پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە رازیە ئۆزتورک رایگەیاند، لێدوانی سی پی تی بۆ ANF بە گوێرەی پێشنیاز و تێبینیەکانی پێشووی خۆیان و دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا نیە و وتی، "یاساکانی سزادانی قورسیش لەبارەی موەکیلەکانمانەوە جێبەجێ ناکرێت".

پارێزەر رازیە ئۆزتورک وتی، "ئەگەر حکومەتی تورکیا بە گوێرەی پێشنیازەکان نەجوڵێتەوە، سی پی تی دەتوانێت پرۆسەیەک بخاتەگەڕ. بەڵام ئەوە ناکات. بە جۆرێک دەجوڵێتەوە کە هیچ بڕگە وماددەیەک بوونی نییە. بەڵام بڕیارەکەی ئازەربایجان جارێکی دیکە دەریخست سی پی تی لە بەرامبەر حکومەتی تورکیا دەبڵ ستاندەر دەجوڵێتەوە و بەم جۆرە خۆی ئاشکرا کرد."

سی پی تی لەبارەی زیندانی ئیمراڵی و رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لێدوانی بۆ ئاژانسەکەماندا و ئەوەش دەنگدانەوەی هەبوو. لە پاڕێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە رازیە ئۆزتورک باسی لەوەکرد کە سی پی تی پێداگرە لەسەر هەڵوێستی پێشووی خۆی. رازیە ئۆزتورک ئەوەی خستەڕوو کە لێدوانەکانی سی پی تی وەک دەرەنجامی هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" دراون و رایگەیاند، "درێژە بەو هەوڵوێستەیان دەدەن کە لە کاتی دیدارە رووبەڕووکاندا دەیگرنەبەر، بەڵام پێموایە ئەگەر گەیشتبنە ئەو خاڵەی کە چاوپێکەوتنی میدیایی ئەنجام بدەن، ئەوە دەرەنجامی ناڕەزایەتیەکان بەرامبەر بە سی پی تی و چالاکییەکانی دانیشتن و ئێشکگری لە بەردەم سی پی تیە".

لێدوانی سی پی تی و بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا یەکناگرنەوە

رازیە ئۆزتورک رایگەیاند، کە هاتنی سی پی تی بۆ ئەم ئاستە گرنگە، بەڵام کەشێکی بەو جۆرە نیشان دەدات کە لەسەرتاسەری زیندانەکان مامەڵە و رەفتاری خراپ بوونی نییە و وتی، "هەوڵ دەدەن کەشێکی بەو جۆرە ساز بکەن کە ئیدارە و کارمەندانی زیندان هیچ مامەڵەیەکی خراپ و نەشیاو بەرامبەر زیندانیان ناکەن، تەنیا قەدەغەی دیدار لەگەڵ پارێزەران و بنەماڵەکان هەیە. بەڵام ئەو دۆخە بە گوێرەی پێشنیازەکانی پێشووی سی پی تی، تێبینیەکانی و هەروەها بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا نییە، واتە یەکناگرنەوە. لەبەر ئەوەی تەنیا هەڵوێستی کارمەندان لە بەرامبەر موەکیلەکانمان نابێت وەک مامەڵەی خراپ هەڵبسەنگێندرێت. زیاتر لە ٤٠ مانگە زانیاریمان لە موەکیلەکانمان نییە. هیچ هەواڵێکیان نازانین و دۆخێکی نامرۆڤانە لە ئارادایە".

تەنانەت لەو مافانەش بێبەشن کە لە سیستمی سزادانی قورسدا دیاریکراون

رازیە ئۆزتورک ئاماژەی بەوەکرد، کە لە لێدوانەکانی پێشوویاندا دەیانوت، بەگوێرە پێوەر و بنەماکانی مافی مرۆڤ نییە، بەڵام ئێستا جیاوازتر دەجوڵێنەوە و بەم جۆرە بەردەوام بوو: "پێشتر دۆخەکەیان وەک "بە گوێرەی بنەماکانی مافەکانی مرۆڤ نییە' پێناسەکردبوو. ئێمە دەڵێین با لە هەلومەرجەکە بڕوانن، زیندانێکی دوورگەکە لە چوارجێوەی سیستمی سزادانی قورسدایە، بەڵام راست نییە مرۆڤ بڵێت کە ئەوەش جێبەجێ دەکرێت؛ دەبێت وەک ناو مرۆڤ بڵێت لە ژێر سیستمی سزادانی قورسدان، بەڵام خاوەن مافەکانی ناو سیستمی سزادانی قورسیش نین. لەو سیستمەدا کەسەکان مافی ئەوەیان هەیە، کە لە گەڵ بنەماڵە و پارێزەرانیان دیدار ئەنجام بدەن. نابێت ئەوە سنووردار بکرێت. بەڵام لە زیندانی دوورگەی ئیمراڵی، یەک لەو مافانەش جێبەجێ ناکرێن. دۆخەکە بەم جۆرەیە، ئاشکرایە ئەوە نەک هەر مامەڵەی خراپ بەڵکوو ئەشکەنجەدانە. سیستمی جێبەجێکردنی سزای توندکراو و قورس وەک ئەشکەنجە دیاریکرابوو. واتە پێچەوانەی بڕگەی سێهەمی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە. لەوێ دۆخێکی زۆر لەوە زیاتریش هەیە".

پەیوەندی ئەوان بە تەواوەتی لەگەڵ جیهانی دەرەوە پچڕێندراوە

پارێزەر رازیە ئۆزتورک رایگەیاند، کە ئەشکەنجە لە بەرامبەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کاریگەری دەکاتە سەر هەموو جیهان و وتی، "دەبێت مرۆڤ وەک کۆ لەو بابەتە بڕوانێت. ئێمە دەڵێین پەیوەندی موەکیلەکانمان لەگەڵ جیهانی دەرەوە بە تەواوەتی پچڕێندراوە. هەروەها بە هەمان جۆر گەلی کورد، بنەماڵە و بەردەنگەکانی پەیوەست بەوە زیانمەند بوون. بەڵام لەبەر پێگەی بەڕێز ئۆجالان و پێناسەی رابەرایەتی، هەموو کۆمەڵگای کورد بەهۆی ئەوەوە کاریگەری لەسەریان دروست بووە".

سی پی تی لایەنی تورکیای گرت و بەم جۆرە خۆی ئاشکرا کرد

لە پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە رازیە ئۆزتورک بەم جۆرە درێژەی بە قسەکانی دا: "ئێمە زۆرجار باسی دۆخەکەمان کردووە، بەڵێ رەنگە بە گوێرەی پرۆسە و رێکارەکان بەم جۆرە بێت. بەڵام حکومەتی تورکیا بە پێداگرییەوە پێشنیاز و بریارە پەسەندکراوەکانی سی پی تی جێبەجێ ناکات. لە راپۆرتی ٢٠١٩دا راگەیەندرابوو، کە دیدارەکان لەگەڵ پارێزەران بە شێوەی بەردەوام ئەنجام نادرێن، دەبێت بە شێوەیەکی سیستماتیک و بەردەوام ئەنجام بدرێن. بەڵام لەم قۆناغەدا دەبینین کە ئەوە جێبەجێ نەکراوە. دۆخێکی خراپتر و قووڵتر هەیە. هەربۆیە ئەگەر حکومەتی تورکیا گوێ بۆ پێشنیازەکان رانەگرێت، سی پی تی دەتوانێت رێکارەکانی بگرێتەبەر. بەڵام ئەوە ناکات. بە جۆرێک دەجوڵێتەوە وەک ئەوەی هیچ بڕگەیەک نەبێت پشتی پێببەستێت. بەڵام لە بڕیارەکەی تایبەت بە ئازەربایجاندا، جارێکی دیکە نیشانیدایەوە کە سی پی تی لە بەرامبەر حکومەتی تورکیا مامەڵەیەکی جوت ستاندەری دەکات و بەم جۆرە خۆی ئاشکرا کرد.

رازیە ئۆزتورک ئەوەی خستەڕوو کە لە ساڵی ٢٠٢٥ دا سی پی تی سەردانی وڵاتان دەکات، بەڵام تورکیا لەناو ئەو وڵاتانەدا نییە و وتی، "بەداخەوە سەرباری هەموو کردەوە خراپەکان، دەبینین کە سی پی تی هەوڵ دەدات چاو بە سەر ئیمراڵیدا بنوقێنێت".

هـ. ب