سیاسەتمەدارانی کورد بە بۆنەی ئازادبوونیەوە سەردانی توغڵوکیان کرد
سیاسەتمەدارانی کورد چوونە سەردانی ئایسەڵ توغڵوک، ئەمەش دوای ئەوەی لە زیندان ئازادکرا.
سیاسەتمەدارانی کورد چوونە سەردانی ئایسەڵ توغڵوک، ئەمەش دوای ئەوەی لە زیندان ئازادکرا.
سیاسەتمەدار ئایسەڵ توغڵوک کە لە زیندانی کاندرای ژمارە ١ جۆری ئێف تووشی نەخۆشی بیرچوونەوە ببوو، دوای ئەوەی دەزگای پزیشکی داد راپۆرتی 'ناتوانێت لە زیندان بمێنێتەوە'لەبارەوەدا، دوو رۆژ پێش ئێستا لەلایەن دادگای جێبەجێگردنی سزای کۆجاعەلیەوە ئازادکرا.
توغلوک ئێستا لە ئیستەنبوڵە و چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت. پەرلەمانتاری پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) سری سورەیا ئۆندەر و سیاسەتمەدار ئەحمەد تورک و سری ساکک سەردانی توغلوکیان کرد.
هـ . ب