سەید ڕەزا و هاوڕێکانی لە دەرسیم یادیان کرایەوە

سەید ڕەزا و هاوڕێکانی لە گۆڕەپانی بوگدای خارپێتی دێرسیم یادیان کرایەوە.

سەید ڕەزا و هاوڕێکانی لە ١٥ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٣٧ لە گۆڕەپانی بوگدای خارپێت لە سێدارە دران. بە بۆنەی ٨٦هەمین کوشتنی سەید ڕیزا و هاوڕێکانی، لە شاری دێرسیم مەراسیمێکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو. هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمی دیموکراتیک (دەبەپە) چیگدەم کلیچگون ئوچار و نوێنەری پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی شارەکە بەشدارییان لە مەراسیمی یادکردنەوەکە کرد. بە نوێنەرایەتی پلاتفۆرمی کار و دیموکراسی شارەکە، سەرۆکی لقی پەسکاد لە دەرسیم عەلی ئەکبەر کایا  ڕایگەیاند کە: "چۆڵکردنی دەرسیم تا ئەمڕۆش بەردەوامە".

کایا قسەکەی سەید ڕەزای بیر هێنایەوە کە دەڵێت "ئێمە دەرەقەتی درۆ و فێلەکانتان نەهاتین، ئەمەش بۆ ئێمە بوو بە دەردێک، بەڵام منیش لە بەرامبەر ئێوەدا سەردانانەوێنم، با ئەمەش بۆ ئێوە ببێت بە دەردێک". کایا داوای کرد کە گۆڕی کەسە کوژراوەکان دەستنیشان بکرێت.

مەراسیمەکە بە ڕاگەیەندراوی ڕێکخراو و پارتە بەشدار بووە کان کۆتایی پێهات.