سێیەمین دانیشتنی دۆزی کۆبانێ: پێویستە لیژنەی دادگا بکشێتەوە

سێیەمین دانیشتنی دۆزی کۆبانێ کە دادوەری تورک لەدژی هەدەپە بەڕیوەی دەبات، بەڕێوە دەچێت. پارێزەران داوایان لە لیژنەی دادگا کرد بکشێنەوە.

لە دۆزی کۆبانێ دە هاوسەرۆکانی پێشووی هەدەپە، ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی و بەڕێوەبەرانی هەپەهە، بە گشتی ١٠٨ سیاسەتمەدار داگایی دەکرێن کە ٢٨ کەسیان لە زینداندان.

سێیەمین دانیشتنی دادگاکە ئەمڕۆ هەینی دەستیپێکرد. لەگەڵ پارێزەران، پارەلمانتارانی هەدەپە بەشداریان کرد.

زۆر پاریزەریش لە رێگەی سیستمی دەنگ و رەنگەوە بەشداریان لە دانیشتنەکەدا کرد.

لە ئەوروپاشەوە زۆر پسپۆڕ و نوینەری دیپلۆماسی وڵاتانی یەکێتی ئەورۆپا چاودێری دانیشتنەکە دەکەن.

سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە و سەباحەت تونجەل هاوسەرۆکی پێشووی دەبەپە کە لە زینداندان بەشداریان لە دانیشتنەکەدا نەکرد.

لە سەرەتای دانیشتنەکەدا پارێزەران داوایان کرد، لیژنەی دادگا بکشێتەوە. پارێزەر جەمیلە تورهالی بالساک وتی، "ئەگەر ئێوە ناکشێنەوە، دۆسیەکە بۆ دادگایەکی باڵاتر بنێرن."

باسلاک وتی، "دادگایەکی بێلائەن، مەرجی دادگایەکی دادپەروەرە. دادگا لەم دۆزەدا لایەنگرە."

هەروەها باسی لە بڕیاری دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بۆ ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش کرد و وتی، "ئێوە چۆن دەتوانن متمانەمان لەلادروست بکەن کە گرتنی دەمیرتاش، بریارێکی یاساییە.؟"

دانیشتنی دادگا بە بەرگریکردنی پارێزەران بەردەوامە.

ف.ق