'تاوەکو دادپەروەری جێگیر نەبێت خەوتان لێ حەرام دەکەین'

هەوڵدانی دادپەروەری بۆ ڕۆبۆسکی رایگەیاند، " تاوەکو دادپەروەری جێگیر نەبێت، خەوتان لێ حەرام دەکەین و نایەڵین ئێوە بە ئاسوودەیی بخەون."

هەوڵدانی دادپەروەری بۆ ڕۆبۆسکی، لە ١٢٣مین مانگی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکیدا لەبەردەم کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهادە)ی ئەنقەرە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا و وتی، " پێویستە بکوژەکان بدۆزرێنەوە و جارێکی دیکە کۆمەڵکوژی وەک ڕۆبۆسکی ئەنجام نەدرێت."

فاتیح کانات هاوسەرۆکی لقی ئیهادەی ئەنقەرە رایگەیاند، لەو رۆژەوەی کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی ئەنجامدراوە، بەدوای دادپەروەریدا دەگەڕێن و وتی، " یاسا نییە و دادپەروەری نییە. هەموو کەسێک بێدەنگە. بەرگری لە بکوژەکان دەکرێت. ئەو کۆمسیۆنەی لە پەرلەمان پێکهێنرا هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێنا و دادگا سزای بەسەر بکوژەکان نەسەپاند."

کانات راشیگەیاند، لەدژی توندوتیژی دەسەڵات و دەوڵەتی لەسەر ناوی هەموو کۆمەڵکوژیەکان بە داواکاری دادپەروەری خەباتیان بەردەوامی پێدەدەن و وتی، " تاوەکو دادپەروەری بەدەست دەهێنین، ئێمە ناخەوین و ڕێگە نادەن ئێوەش بە ئاسوودەیی بخەون. ڕۆبۆسکی ئەزموونی دەوڵەت و دەسەڵاتە. ڕوورەشیە، برینێکی قۆڵە و گەڕانە بەدوای دادپەروەریدا."

ف.ق