تەندروستی عێراق: زیاتر لە ٥٠٠ کەس تووشی تای خوێنبەربوون هاتوون
تەندروستی عێراق ئاماری تای خوێنبەربوونی بڵاوکردەوە، دووپاتی کردەوە، ژمارەی تووشبووان زیاترە لە ٥٠٠ کەس، جگە لەوەی دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە.
تەندروستی عێراق ئاماری تای خوێنبەربوونی بڵاوکردەوە، دووپاتی کردەوە، ژمارەی تووشبووان زیاترە لە ٥٠٠ کەس، جگە لەوەی دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەمرۆ سێشەممە، سائیر سه‌بری، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان له فه‌رمانگه‌ی ڤێرته‌رنه‌ری له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی چله‌ی ئیمام حوسێن رێوشوێنی توندی ته‌ندروستیان بۆ خۆپارێزی له نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون گرتووه‌ته‌به‌ر و گشت سه‌ربڕخانه و شوێنه‌كانی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ریان له كه‌ربه‌لا خستووه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه".
هەروەها سائیر سەبری سەبارەت بە ئاماری قوربانیان و تووشبووان ڕایگەیاند: "ژماره‌ی تووشبووان به تای خوێنه‌ربوون لە عێراق گەیشتووەتە ٥٠١ كه‌س، لەنێویاندا ٦٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه".
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، پارێزگای زیقار له ریزبه‌ندی یه‌كه‌مدایه كه تیایدا ١٢٣ تووشبوو هەن و ١٢ حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان تۆمارکراوە، هەروەها بەپلەی دووەم به‌غدا به ٨٠ کەس تووشی تای خوێنبەربوون هاتوون و ١٤ کەس گیانیان له‌ده‌ستداوە.