تەرمی دۆغان دەمیر گەریلای هەپەگە دوای ٦ مانگ رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە

تەرمی دۆغان دەمیر گەریلای هەپەگە لە لە ئەسکەندەرون لە شەڕدا شەهید بوو، دوای ٦ مانگ رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.

لە ناوچەی ئەسکەندەرونی سەر بە هاتای، لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ گەریلای هەپەگە دۆغان دەمیر شەهید بوو. تەرمی دۆغان دەمیر دوای ٦ مانگ رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.

سەردانی خانەوادەی دۆغان بۆ پزیشکی دا دوای ٦ مانگ ئەنجامی بەدەستهێنا. دوای دەرکەوتنی تێستی دی ئێن ئەی، تەرمەکە رادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.

تەرمی دەمیر بەرەو گوندی کۆچکرانی ناوچەی قەلقەلی وان ڕەوانە کرا و لەوێ بەخاکدەسپێردرێت.

ف.ق