هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان تولای حاتەم ئۆغڵاری و شاندەکەی لە بەردەم بینای پارتەکە لە قەرس لەگەڵ گەڵ کۆبونەوە. سەدان کەس ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون. هەروەها کاندیدەکانی هاوسەرۆکی شارەوانی قەرس، ئارەزوو ساواش دەرمان و کەنعان کاراهانچی، سڵاویان لە هاوڵاتیان کرد.
حاتەم ئۆغڵاری لە کۆبوونەوەکەدا قسەی کرد و وتی: "ئێمە ئێستا لە قەرسین کە ماڵی گەلانی بیروباوەڕە جیاوازەکانە. قەرس و دەم پارتی هەمان شتن. چونکە دەم پارتی وەک قەرس هەموو گەل و بیروباوەڕییە جیاوازەکان لەخۆدەگرێت. تەنانەت ئەگەر هەوڵی سزادانمان بدەن، ئێمە سنوورەکانیان دەشکێنین و لێرەین".
حاتەم ئۆغڵاری لە بەردەوامی قسەکانیدا باسی لەوە دەکرد کە پێویستە هەمووان بە پەرۆشێکی زۆرەوە بەشداری چالاکییەکان بکەن و بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: "بە خێراییەوە تێکۆشان دەکەین و لە هەموو دەرگایەک دەدەین". حکومەتی ئاکەپە لە قەرس شارەوانییەکەی بۆ هاوبەشە بچووکەکەی مەهەپە،داناوە. ڕێککەوتنێکی لەو شێوەیە. بەڵام ببینن، شەریکە گەورە و بچووکەکان دەستیان یەکخستووە و دوژمنایەتی کورد و هەموو گەلانی تورکیا و کوردستان دەکەن. دوێنێ ڕۆژی زمانی دایک بوو. پەرلەمانتارەکانمان دەیانویست بە زمانی دایکی خۆیان سڵاو لە مەجلیس بکەن، بەڵام سەرۆکی مەجلیسی مەهەپە کاتێک وتارەکان بە زمانی کوردی، عەرەبی، ئەرمەنی و سریانی دەکرا مایکەکەی ڕاگرت. ئەمانە دوژمنی گەلن. ئەم کەسە دوژمنی زمانەکانە. واز لە دەنگدان بێنن، گەل تەنانەت نابێت سڵاو لەم کەسانەش بکەن. گەلی قەرس باش ئاگاداری ئەمانە بن سەرکەوتوو دەبن".
حاتەم ئۆغڵاری بەرامبەر دانانی قەیومەکان کاردانەوەی نیشان دا و بەم شێوەیە کۆتایی بە وتارەکەی هێنا: "لە شارەکانی ئێمە قەیومەکان دامەزران. لە پارێزگاکان تابلۆی کوردییان لابرد و ناوەندەکانی ژنانیان داخست و سیستەمی هاوسەرۆکایەتیان کردە ئامانج. شارەوانییەکانمان بەدەست دەهێنینەوە و لەگەڵ گەلەکەمان دەیانپارێزین. گەلەکەمان باشترین وەڵام بۆ ئەم عەقڵیەتە دەداتەوە. ئایا قەرس دەنگ بەو کەسانە دەدات کە سەرپەرشتیار و هاوبەشە بچووکەکانیان دادەنێن؟ ئایا دەنگ بەو کەسانە دەدەن کە زمانی کوردی و زمانەکانی تر قەدەغە دەکەن؟ ئایا دەنگ بەو عەقڵیەتە دەدەن کە سیستەمی هاوسەرۆکایەتی دەکەنە ئامانج؟ ئایا قەرس دەنگ بەو کەسانە دەدات کە جلی خیانەتیان لەبەردا پۆشیوە؟ ئێمە دەنگ بە هاوسەرۆکی شارەوانییەکان دەدەین. بێگومان دەنگەکانمان بۆ دەم پارتیە.دەم پارتی لە قەرسە و قەرس لە گەڵ دەم پارتی درێژە بە تێکۆشان دەدەین".