تولای حاتەم ئۆغۆللاری: چاوەڕێین لە کۆتایی مانگی شوباتدا پەیام لە ئیمراڵییەوە بێت
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری ڕایگەیاند ڕەنگە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە کۆتایی مانگی شوباتدا بدرێت و لەگەڵ پەیامەکەدا تێکۆشان دەڕواتە قۆناغێکی نوێوە.
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری ڕایگەیاند ڕەنگە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ لە کۆتایی مانگی شوباتدا بدرێت و لەگەڵ پەیامەکەدا تێکۆشان دەڕواتە قۆناغێکی نوێوە.
هەموو چاوەڕانییەکان لە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەری دیموکراتیکانەی پرسی کورد. لە پرۆسەیەدا گۆڕین و هەموارکردنەوەی یاسایی زۆر گرنگە و ئەرکی پەڕلەمانە. وە دەم پارتی وەک نوێنەری ئۆپۆزسیۆنی کۆمەڵایەتی لەم پرۆژەیەدا لە پەڕلەماندا ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت.
تولای لە وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)دا ئاشکرای کرد ڕەنگە لە کۆتایی مانگی شوباتدا شاند بچێتە ئیمراڵی و پەیام لە ڕێبەر ئاپۆوە بێت.
تولای سەرنجی خستەسەر قۆناغەکە و ئاماژەی بەوەدا لە هەموو ڕوویەکەوە قۆناغێکی گرنگ و کاریگەرە، ئەو پەیامانەی ڕێبەر ئاپۆ لەم ماوانەدا لە ڕێگەی شاندی ئیمراڵییەوە ناردوونی گرنگ و بەرفراوانە. وتیشی چاوپێکەوتنەکان بۆ چارەسەری پرسی کورد و دیموکراتیزەکردنی تورکیا بە ڕیگەی ئاشتیانە گەلێک گرنگە.
دەربارەی ڕەشبگیرییە سیاسییەکان کە دەسەڵاتداری ئاکەپە لە دژی هەدەکە دەستیپێکردووە، تولای گوتی: "ئامانجی بنەڕەتی لێردە ڕێکخستنە سۆسیالیستەکانە کە لە پشتگیریدانی گەلی کورددان و هەمیش لە دژی هەموو بەشەکانی دەم پارتی و هەدەکە و کەسانی نزیکی ئەوان ئۆپەراسیۆنەکان ئەنجام دەدرێت. دەگوترێت ئەم ئۆپەراسیۆنانە بەرفراوانتر دەکرێت و قەیومی زیاتر دەسەپێندرێت. لە لایەکەوە باسی ئاشتی و چارەسەری دەکەن، کەچی لەملاوە ئیرادەی دەنگدەرانی کورد پێشل دەکەن."
تولای جەختی لەوەکردەوە لە هەلومەرجێکی ئاوادا سەختە باس لە چارەسەری و دیموکراسی بکرێت، بەڵام وەک دەم پارتی لەسەر هێڵی چارەسەری دیموکراتیکانەی پرسی کورد بەردەوام دەبن لە تێکۆشان، تا ئەوەی کاریگەری لەسەر دیموکراتیزەکردنی تورکیا درووست ببێت. وە لەڕێگەی کۆبوونەوە و چاوپێکەوتنەوە لایەن دیموکراسیخوازەکاندا لە هەموو لایەکی کوردستان لە کاردندا دەبن.
تولای دەربارەی دەسەڵاتداری ئاماژەی بەوەکرد دەبێت دەسەڵاتداری هەموو ئەم هێرشانەی سەر پێگە ولایەنی دیموکراتیکەکان ڕاگرێت، چونکە زیانێکی زۆری گەیاندووە بە پرۆسەی دیالۆگ. وتیشی نازانن دەسەڵاتداری دەیەوێت چی بکات، گەر چارەسەرییەکی هەیە بۆ پرۆسەکە دەبێت دەریبڕێت، یان ئەوەی چی نیگەرانی و خواستێکیان لەسەر پرۆژەکە هەیە دەبێت هەمووی بە ئاشکرا دەربرێت.
دەربارەی بانگەوازییە چاوەڕوانکراوەکەی ڕێبەر ئاپۆ، تولای گوتی بێگومان بانگەوازییەکی مێژوویە و کاریگەری لەسەر چارەسەری کۆی پرسەکان هەیە و هەموو لایەنەکانی بە مەراقەوە لە چاوەڕوانییدان.
وتیشی لە دوای بانگەوازییەکەوە وەک دەم پارتی پێدەنێنە قۆناغێکی نوێی خەباتەوە، وە بۆ ئەوەی بزانرێت لە ناو کۆمەڵگەی تورکیادا چ جۆرە پێشوازییەک لە بانگەوازییەکە دەکرێت وەک ئەوەی لە ڕابردوودا کردوویانە، لە داهاتوشدا لەسەر کارەکانیان بەردەوام دەبن.
لە بەردوامییدا تولای سەرنجی خستەسەر سەردانییەکانی شاندەکە بۆ باشووری کوردستان و ئەمەی گوت: "دەبێت هەموو ئەو هەڵسەنگاندانەی ئەوێ بە بەڕێز ئۆجالان ڕابگەیەنرێت. دەرنجامی هەندێک چاوپێکەوتنی شاندەکە نەگەیشتووە بە بەڕێز ئۆجالان، دەبێت هەموو ئەوانە بگەن. هەروەها هەم ئەو خۆی و هەمیش موخاتەبی ئەو دیالۆگ دروست بکەن و ڕۆژێک دیاری بکرێت. زانیاریمان لەدەستدایە لە کۆتایی ئەم مانگە، یان لە سەرەتایی مانگی داهاتوودا پەیام بدرێت."