تولای حاتەم ئۆغوللاری: پێویستە بەر لە داخستنی پەرلەمان بە خێرایی کۆمیسیۆن درووست بکرێت

هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغوللاری پەیوەست بە پرۆسەکە گوتی: "لە هەفتەیەکی یەکلای کەرەوەداین، پێویستە پێش داخستنی پەرلەمان بە خێرای کۆمیسیۆن درووست بکرێت."

تولای حاتەم ئۆغوللاری

هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەم ئۆغوللاری لە کۆبوونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنی دەم پارتییدا قسەی کرد. لە کۆبوونەوەکەدا کە هاوشانی دایکانی ئاشتی و ئەندامانی دەستپێشخەری ژنانی 'پێویستیمان بە ئاشتی'ییە و ئەحمەد تورک، چەندین کەسی دیکەش بەشداربوون تولای حاتەم ئۆغوللاری پەیوەست بە پێویستی دامەزراندنی کۆمیسیۆن لە پەرلەمان ئاماژەی بەوەدا پێویستە بە زووترین کات ئەو کۆمیسۆنە دامەزرێت و هەفتەیەکی یەکلای کەرەوەیان لە پێشدایە و بانگەوازی بۆ بەهێزکردنی تێکۆشانی ئاشتیخوازانەی ژنان کرد.

تولای حاتەم ئۆغوللاری سەرەخۆشی خۆی لە بنەماڵەی ئەو سەربازانەی دەوڵەتی تورک کرد کە لە باشووری کورستان بەهۆی ژەهراویبوونیان بە گازی میسان گیانیان لەدەستدا.

'تێکۆشانی ئاشتیانەی ژنان هاوکات تێکۆشانە لە پێناو ئاشتییدا'

تولای حاتەم ئۆغوللاری ئاماژەی بەوەشدا ژنان لە دوای بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک وێڕای زیادبوونی فشارەکانی دەوڵەت، تێکۆشانی ئاشتیخوازەیان چڕترکردووەتەوە و دەستنیشانی کرد تێکۆشانی ئاشتیانەی ژنان هاوکات تێکۆشانە لە پێناو ئاشتییدا و گوتی: "ئاشتی بە گێڕانی توندوتیژی نایەتەئاراوە. پێویستە ژنان لە کۆمیسیۆنی پەرلەماندا ڕۆڵییان هەبێت. وەک دەم پارتی لە هەموو لایەکی تورکیادا درێژە بە کارەکانمان دەدەین."

'پێویستە پێش داخستنی پەرلەمان کۆمیسیۆن درووست بکرێت'

تولای حاتەم ئۆغوللاری جەختی لەوەکردەوە پێش ئەوەی پەرلەمان دابخرێت دەبێت "کۆمیسیۆنی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" دەستبەجێ درووست بکرێت و گوتی: "دەبێت ئەم کۆمیسیۆنە لە تەواوی وەرزی هاویندا بە شەو و ڕۆژ کار بکات."

تولای حاتەم ئۆغوللاری هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە شاندی ئیمراڵی لە دیدارەکەی پێرێیاندا لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دەربارەی بابەتی 'چەک لەناوبردنی گەریلا' لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ قسەیان کردووە. تولای لە بەردەوامییدا گوتی: "لێرەوە سڵاوەکەی بەڕێز ئۆجالانتان پێدەگەیەنم کە لە ڕێگەی شاندەکەوە بۆ ژنان و گەنجانی ناردووە. وێڕای هەنگاونانی پێویست بۆ دیموکراتیزەبوونی تورکیا و ئاشتی، بەرپرسیارێتییەکی مەزن دەکەوێتە ئەستۆی هەموومان.. بەڕێز ئۆجالان لەم دیدارەدا بە تایبەتی لەسەر ئەم پرسە ڕاوەستەی کرد. هەروەها ئێمەش دەلێین بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە دەبێت بە هەموو شێوەیەک دەرگای گۆڕانکاری دیموکراتیک، یاسایی و ئازادی بکرێتەوە."

لە بەردەوامی قسەکانییدا تولای حاتەم ئۆغوللاری باسی لە کۆبوونەوەکەی شاندەکە لەگەڵ ئەردۆگان کرد و گوتی: "لە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا لە هەفتەیەکی مێژووییداین. شاندەکەمان لەسەر پێویستییەکانی پرۆسەکە لەگەڵ سەرۆککۆمار قسەیان کرد. بۆ ئەوەی ئەم هەفتەیە بە سەرکەوتن تێپەڕێت، دەبێت ڕێگرییە سیاسیی و یاساییەکان لاببرێن و دەرگاکانی دیموکراتیزەبوون و ئاشتی بکرێنەوە. هەروەها هیوای گەلانی تورکیا لە هەمووکات زیاتر بووە. ئەم ساتە دەبێتە مەراسیمی ئاشتی کە هەموومان بە حەسرەتەوە لەگەڵییدا دەژین. ئەم ساتە مسۆگەرکردنی ئاشتی تورکیایە. ئێمە لە قۆناغی ئاشتیداین.

دەبێت ئاشتی لەسەر زەمینەیەکی دیمورکراتیک بونیات بنرێت و هەمیشەیی بکرێت. لەم بابەتەدا پێویستە هەموو کەسێک بە ئەرکی خۆی هەستێت. بە تێکۆشانمان ڕێگەی ئاشتی و دیموکراتیک دەکەینەوە. قۆناغەکە پێویستی بە هەنگاونانی ڕوون و کاریگەرە. ئەم هەنگاوە لە لایەکەوە پێیەکی پرۆسەی کۆمەڵایەتییە و پێیەکەی دیکەی بڕیارەکانی پەرلەمانە. بڕیارەکان بۆ دیموکراتیزەکردنی تورکیایە.