نەجەدەکە لە درانسی رووبەرووی هێرشی تورکە فاشیستەکان بووەوە. لە هێرشەکەدا کە کاتژمێر ١٣:٠٠ ئەنجامدرا، کوردستانیان وڵامی تورکە فاشیستەکانیان دایەوە کە ویستیان بچنە نێو ناوەندەکە. لە هەمانکاتدا سەدان کوردستان لەبەردەم کۆمەڵەکە کۆبونەوە و فاشیستەکان بە ناچاری هەڵهاتن. پۆلیسیش بە گازی فرمێسکڕێژ هێرشی کردە سەر کوردستانیان.
لە هێرشەکەدا ٣ کورد و ژمارەیەکی زۆر لە تورکە فاشیستەکان بریندار بوون.
کوردستانیان بە دروشم هێرشەکەیان شەرمەزار کرد و تاوەکو ئێستاش ناوەندەکەیان چۆڵ نەکردووە.
نەجمەدین دەمیرئاڵپ هاوسەرۆکی جەدەکە – فە و موراد جەیلان ئەندامی دیوانی جەدەکە – فە داوایان لە وڵاتپارێزان کرد کە بچنە بەردەم کۆمەڵەکە لە درانسی و خاوەنداری لێبکەن.
ف.ق