تیپ بڕیاریدا بۆ سەرکەوتنی کلچدارئۆغلۆ چالاکتر کار بکات

پارتی کرێکارانی تورکیا (تیپ) بۆ ئەوەی کەمال کلچدارئۆغلۆ لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریدا سەربکەوێت، بڕیاریدا بە شێوەیەکی چالاکتر کار بکات.

لیژنەی بەڕێوەبەری ناوەندی تیپ ئەنجامنامەی کۆبونەوەی خۆی لەبارەی هەڵبژاردنی ١٤ی ئایار و خولی دووەمی هەڵبژاردنەکان ئاشکرا کرد کە بڕیارە لە ٢٨ی ئایاردا بەڕێوە بچێت.

تیپ کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا ٤ کورسی بەدەست هێناوە، رایگەیاند کە ئەنجامی هەڵبژاردن بە واتای سەرکەوتنی بەرەوی ئۆپۆزسیۆن دیت.

تیپ ئاماژەی بەوەکرد کە خەباتی یاسایی پەرلەمانتاری کە بە جیاوازیەکی کەم سەرنەکەوتوون، بەردەوامە و رایگەیاند کە بۆ ئەوەی کلچدارئۆغلۆ لە خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا سەربکەویت، بە هەموو هێزی خۆیان کار دەکەن.

تیپ وتی، " هیچ دۆخێکی وەها نییە کە شکستمان هێنابێت، بەڵکو هەڵبژاردنێک هەیە کە پێمان دەڵێت سەرکەوتووین."

ف.ق