تەژەکە_ئە داوای بەشداریکردن لە چالاکییەکانی ٢ی ئەیلول دەکات
تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە) داوای بەشداری لە چالاکییەکانی ئەوروپا، ئوسترالیا و کەنەدا دەکات، کە لە ژێر دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، ستاتۆ بۆ کوردستان" بەڕێوەدەچێت.
تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە) داوای بەشداری لە چالاکییەکانی ئەوروپا، ئوسترالیا و کەنەدا دەکات، کە لە ژێر دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، ستاتۆ بۆ کوردستان" بەڕێوەدەچێت.
تەژەکە_ئە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوای بەشداری لە چالاکییەکانی ٢ی ئەیلولدا کرد کە لە زۆرێک لە شارەکان بەتایبەتی لە ستراسبۆرگ بەڕێوەدەچێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵڵا ئۆجالان ٢٥ ساڵە لەژێر سیستەمی ئەشکەنجەی ئیمراڵیدایە و لە ماوەی ٢٩ مانگی دوایی لە گۆشەگیرییەکی سەختدا دەژیت و باس لەوەیش کراوە، "لەم هەلومەرجەی ئیمراڵی، شەڕێکی گەورەی سەردەمی بەڕێوەدەچێ. سیستەمی ئیمراڵی سیستەمێکی گۆشەگیریی ڕەهایە، لە هەمان کاتدا گۆشەگیرییە بۆ سسەر ژنان، کۆمەڵگا و جوانترین بیر و هەستەکانە، بۆتێگەیشتن لەو شەڕەی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی بەڕێوەی دەبات، مەرجی بنەڕەتی ژیانی ئازادە".
لە درێژەی بەیاننامەکەدا ڕاگەیەندرا کە نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و هێزە نێونەتەوەییەکان و سی پی تی لە بەرامبەر ئەم سیستەمە گۆشەگیرییە بێدەنگن و دووڕووانە هەڵسوکەوت دەکەن و گوترا "ئەمەش پەسەندکردنی سیاسەتی قڕکردنی ژن و جڤاکە. ئێمە داوا لەم دامەزراوانە دەکەین بە خێرایی بە ڕۆڵ و ئەرکی خۆیان هەستن."
تەژەکە_ئە ڕایگەیاند ژنان تا ئەو کاتەی پیلانگێڕی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نەشکێنن ناتوانن ئازاد بن و لە درێژەدا دەڵێت: "تا ئەم گۆشەگیرییە نەشکێنین، فاشیزم لەناو نەبەین، هێرشەکانی پیاوسالاری بۆ کوشتنی ژنان بەردەوام دەبن، بۆیە پێوانەی سەرکەوتنی هەنگاوەکانمان خێراکردنی پرۆسەی لەناوبردنی دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە و لەناوبردنی فاشیزمە و دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە، ئەمە تاکە مەرجی تێکشکاندی دەسەڵاتداری دوواکەوتوانەی پیاوسالارییە، لەگەڵ لەناوبردنی هاوکاری خیانەتکارانەی پەدەکە . ئەمە تاکە مەرجە بۆ ژیانێکی ئازاد."
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا، داوا لە ژنان، گەنجان، گەلی کورد، دیموکراتەکان، سۆسیالیستەکان و شۆڕشگێڕان، دۆستانی گەلی کورد و خەڵکی جیهان کرا کە لە دژی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان هەڵوێست نیشان بدەن و بکەونە هەوڵدانەوە، وپێش هەموو شتێک لە ستراسبۆرگ لە ٢ی ئەیلولدا بەشداری چالاکییەکانی ئەوروپا و ئوسترالیا و کەنەدا بکەن کە لە ژێر دروشمی 'ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، ستاتۆ بۆ کوردستان' بەڕێوەدەچێت.