وۆرکشۆپی 'رێگەی بەرەوو ئاشتی: بیر و دادپەروەری' لە دووەم ڕۆژیدا بەردەوامە
وۆرکشۆپی 'رێگەی بەرەوو ئاشتی: بیر و دادپەروەری'، کە لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهەدە) بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی لەسەر پرسی کورد ئامادەکاری بۆ کرابوو، لە دووەم ڕۆژیدا بەردەوامە.
وۆرکشۆپی 'رێگەی بەرەوو ئاشتی: بیر و دادپەروەری'، کە لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهەدە) بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی لەسەر پرسی کورد ئامادەکاری بۆ کرابوو، لە دووەم ڕۆژیدا بەردەوامە.
وۆرکشۆپی 'رێگەی بەرەوو ئاشتی: بیر و دادپەروەری'، کە لەلایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهەدە) بۆ ئاشتییەکی هەمیشەیی لەسەر پرسی کورد ئامادەکاری بۆ کرابوو، لە دووەم ڕۆژیدا لە ناوچەی یەنیشەهیری ئامەد بەردەوامە. لە دووەم ڕۆژدا نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆبوونەوە. لە وۆرکشۆپەکەدا بۆ کۆمەڵگایەکی ئاشتیانە باس لە ڕێ و ڕێبازەکان کرا.
ئەرەن کەسکین هاوسەرۆکی گشتی ئیهەدە ڕایگەیاند کە وەک پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ لە هەموو بوارەکاندا ئەوان ئاشتی دەپارێزن و وتی: "ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی قسە بکەین و بۆ ئەوەی بزانین دەتوانین چی بکەین، هەر لە دامەزراندنی ناوەندەکەمانەوە بەردەوام خاوەنداریمان لە ئاشتی و بێدەنگ کردنی چەکەکان کردووە. ڕەنگە ئێمە تاکە ڕێکخراو بین کە لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ هەموو شتێک بکەین کە پەیوەندی بە شەڕەوە هەیە. ئێمە بەردەوام داوای ئاشتیمان کردووە. ئەمڕۆ جارێکی دیکە لە زمانی دەوڵەتەوە باسی ئاشتی دەکرێت. چی دەبێت با ببێت، کاتێک گوێمان لە ئاشتی بوو، دەستمان کرد بە بەرفراوانکردنی تێکۆشان. لەبەر ئەوە باسکردن لەسەر ئاشتی زۆر گرنگە.
هەر لە وۆرکشۆپەکەدا هاوسەرۆکی گشتیی ئیهەدە حسێن کوچوکبالابان ئاماژەی بەوەکرد کە دوێنێ دیدارێکی گرنگیان لەگەڵ بنەماڵەکاندا ئەنجامداوە، هەوڵدرا لە گەڵ زۆربەی لایەنەکان دیدار ئەنجام بدەن، بەڵام لەم بوارەدا نەتوانرا ئەنجامی خوازراو بەدەستبهێنن. کوچوکبالابان ئاماژەی بە گرنگی کۆمەڵگەی مەدەنی کرد لە پرۆسەکەدا و ڕایگەیاند کە وەک کۆمەڵگەی مەدەنی ئەوان تاوتوێی لەسەر نەخشەڕێگاکە دەکەن.
کۆبوونەوەی وۆرکشۆپەکە بەبێ چاوی ڕاگەیاندنەکان بەردەوام بوو...