وەزارەتی ژینگەی عێراق: چوار ھەزار و ٦٠٠ کیلۆمەتر لە مین پاککراوەتەوە

وەزارەتی ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، چوار ھەزار و ٦٠٠ کیلۆمەتری ناوچە جیاوازەکانی ڕووبەری خاکی عێراق لە مینی چێندراو پاککراوەتەوە.

سەباح حوسێنی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کاروباری مینی سەر بە وەزارەتی ژینگەی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانیان بۆ پاککردنەوەی خاکی مینڕێژکراو لە عێراق، تائیستا ڕووبەری چوار ھەزار و ٦٠٠ کیلۆمەتر خاکی مینڕێژکراو پاککراوەتەوە.

ناوبراو ئاشکراشی کردووە، لە کۆی شەش ھەزار و ٧٠٠ کم خاکی مینڕێژکراو لەعێراق، ھێشتا دوو ھەزار و ١٠٠کم خاکی مینڕێژکراو ماوە، کە بەشێکی زۆریان پاشماوەی جەنگەکانی رابردووی  رژێمی پێشووی عێراق و سەردەمی شەڕی چەتەکانی داعشن.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی کاروباری مین ڕاشیگەیاند، کە بەشێکی زۆری ئەو خاکانەی لە عێراق مینڕێژکراون، سەرچاوەی گرنگی ئاون بۆ ناوچەکە، بۆیە ھەوڵ دەدرێت بە زووترین کات تەواوی خاکی عێراق لە مین پاک بکرێتەوە.