42 هەمین ساڵیادی بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز
لە شارەکانی ئەوروپا ٤٢ هەمین ساڵیادی بەرخۆدانی "ڕۆژووی مردنی مەزن"ـی کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە کەمال پیر و خەیری دورموش و عاکیف یەڵماز و عەلی چیچەک لە ١٤ ی تەمموزی ١٩٨٢، بە چالاکی جیاواز یادکرایەوە.
مانتێس لا جۆلی
لە مانتێس لا جۆلی فەرەنسا یادکردنەوەیەک ڕێکخرا.
لە وتەکاندا ئاماژە بەوە کرا بەرخۆدەرانی ١٤ ی تەمموز بوونە سیمبولی بەرخۆدان، هەروەها تەڤگەری ئازادی لەسایەی بەرخۆدانی ئەوان گەیشتە ئەمڕۆ، ئێستەش ئەم بەرخۆدانە لە ئیمراڵی و چیا ئازادەکان و سەراپای کوردستان بڵاوبووەتەوە.
نانت
دامەزراوەی بنەماڵەی شەهیدان (کۆماو) لە شاری نانتی فەرەنسا چالاکییەکی یادکردنەوەی ڕێکخست.
ئەندامی جڤاکی ئیسلامی کوردستان (جیک) مەلا ڕەشید سڵاوی لە بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز کرد و گوتی: "ئەوەی ژیانی مرۆڤ واتادار دەکات، تێکۆشانە".
ئەندامی مەجلیسی گەلی کورد کاوە سەرهەڵدان، گوتی: "ئەم ڕۆحی بەرخۆدانە هێشتاش ئایندەی ئێمە ڕووناک دەکاتەوە". هەروەها تیشکی خستەسەر هاوکاری پەدەکە لە پلانێک بۆ لەناوبردنی تەڤگەری ئازادی کورد و ڕایگەیاند دەبێت ئێمە ئەرک و بەرپرسیارێتی مێژووییمان بەجێ بگەیەنین و شایستەی شەهیدان بین.
پاشان سینڤزیۆنێک دەربارەی شەهیدانی ١٤ ی تەمموز پیشاندرا.
دان هاگ
لە شاری دان هاگی هۆڵەندا بە ناونیشانی "ژمارە ٥" بەڵگەفیلمێک دەربارەی بەرخۆدانی ڕۆژووی مردنی مەزنی ١٤ ی تەمموز پیشاندرا، لە وتەکاندا بانگەواز کرا بۆ بەرخۆدان لە شەهیدان و مەزنکردنی تێکۆشان دژی فاشیزم.
دارمشتات
بۆ هەمان مەبەست سەدان کوردستانی لە ناوەندی جڤاکی دیموکراتیکی کوردی دارمشتاتی ئەڵمانیا کۆبوونەوە.
لە وتەکاندا ئاماژە بەوە کرا ناسنامەی نەتەوەیی کورد لە کەسێتی قارەمانەکانی بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز ژیایەوە و گوترا: "قارەمانانی بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز گرێدراوی ڕێبەر ئاپۆن، دژی دەوڵەتی فاشیستی تورک ئیرادەیان نیشاندا".
فرایبۆرگ
لە شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیا چالاکییەکی یادکردنەوەی ڕێکخرا.
سیاسەتمەدار کەمال ئاکتاش ڕایگەیاند ڕۆحی ١٤ ی تەمموز چوارپارچەی کوردستان و بەتایبەت ڕۆژئاوای بەرەو سەرکەوتن برد.
لە چالاکییەکەدا شەهید بروسک جولەمێرگ (ئاسلان قارەمان) کە ٢ ی ئابی ٢٠١٦ لە مەنبەج شەهیدبوو یادکرایەوە، دواتر سینڤزیۆنێک پیشاندرا و درووشـمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.
هامبۆرگ
لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی کۆمیسیۆنی بنەماڵەی شەهیدانی هامبۆرگ (دەکتەم) چالاکییەک ڕێکخرا.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، نوێنەری کۆماو و هاوسەرۆکی فەد-مەد قسەیان کرد، دووپاتکرایەوە بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموز هەردەم ئیلهامبەخشە، گەلی کورد ئەم بەرخۆدانە لەبیرناکات، هەروەها خیانەتی پەدەکەش لەبیر ناکات، گوترا: "مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، مەزنترین دیارییە بۆ شەهیدان".
خوشکی یەک لە بەرخۆدەرانی ١٤ ی تەمموز محەمەد خەیری دورموش، ئایتەن دورموش ڕایگەیاند هەردەم لەسەر ڕێگەی شەهیدان دەبن، سەر نەوی ناکەن.
دواتر سینڤزیۆنێک پیشاندرا.
پاریس/ئێڤری
لە ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی ئێڤری چالاکییەک بەڕێوەچوو.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان بەدرەدین کاڤاک باسی لە هەلومەرجی ١٤ ی تەمموز و کەسێتی و هەڵوێستی شەهیدانی ١٤ تەمموز کرد، گوتی: "ئەگەر ئەمڕۆ پەکەکە لە هەرێمەکە و جیهان بۆتە هێزێکی کاریگەر، ئەوە لەسایەی بەرخۆدانی ١٤ ی تەمموزە".
پاشان سینڤزیۆنێک دەربارەی شەهیدانی ١٤ ی تەمموز پیشاندرا.
بازل
بە پێشەنگایەتی کۆماو، بە بەشداری بنەماڵەی شەهیدان و ئەندامانی مەجلیسی کوردی دیموکراتیکی سویسرا (جەدەکە-سە) و یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە-سە) لە شاری بازلی سویسرا چالاکییەکی یادکردنەوە ئەنجامدرا.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، لەسەر ناوی کۆماو فیدان شەنتورک قسەی کرد، گوتی: "ئێمە لەسایەی شەهیدان گەیشتووین بەم ڕۆژە. بەڕێزەوە یادی هەموو شەهیدان دەکەینەوە".
سدیق باتور کە ٣٠ ساڵ لە زیندان بوو، شەهیدانی ١٤ ی تەمموزی بیرهێنایەوە و بانگەوازی کرد بۆ مەزنکردنی بەرخۆدان.
بێلیزۆنا
لۆزان
پاریس/گریگنی
ڕانس
گیسن
کێل
برێمەن
بەرلین
مارسیلیا
ئەسینا