ئاهەنگەکانی نەورۆز بەردەوامن

لە چەند شارێکی کوردستان ئاگری نەورۆز کرایەوە و داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.

لە چەند شارێکی کوردستان و ئەنقەرە ئاگری نەورۆز کرایەوە. درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و نەورۆز پیرۆز بێ" بەرزکرایەوە. هەڵپەڕکێ کرا و داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.

شەرناخ

لە گوندی هەسپیستی هەزەخ لە شەرناخ گەنجان ئاگری نەورۆزیان کردەوە و درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان بەرزکردەوە. گەنجان ویستیان لە بەرزایی گوند ئاگر بکەنەوە بەڵام سەربازان ڕێگەیان گرت، بۆیە لەناو گوندەکە ئاگریان کردەوە، پاش تاریک داهاتن، گەنجان ئاگریان کردەوە و یاری ئاگرینیان تەقاند. گەنجان بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" نەرۆزیان پیرۆز کرد.

قەرس

گەل لە گەڕەکی ئایدنلیکەڤەری ناوەندی قەرس ئاگری نەورۆزیان کردەوە، پۆلیس هەوڵیاندا گەڕەکەکە گەمارۆ بدەن، بەڵام گەل گوێیان پێ نەدا و ئاگریان کردەوە. پۆلیسەکان بە ئۆتۆمبیلەکانیان ئاگرەکەیان کوژاندەوە، گەل لە جێگەیەکی تری گەڕەکەکە ئاگریان کردەوە و یاری ئاگرینیان تەقاند.

دیگۆر

لە گوندی ترماشینی ناوچەی دیگۆری قەرس ئاگر کرایەوە و هەڵپەڕلێ کرا، گوندنشینان پاش ڕۆژوو شکاندن کۆبوونەوە و ئاگری نەورۆزیان کردەوە، لەدەوری ئاگرەکە هەڵپەڕین.

ئەنقەرە

ڕێکخراوە جەماوەرییە دیموکراتیکەکان لە مامکێ ڕێپێوانیان ئەنجامدا و نەورۆزیان پیرۆز کرد. پاشان نەخشەڕێگای نەورۆزیان خوێندەوە و بانگەوازیان کرد بۆ چالاکی نەورۆزی ٢٤ ی ئادار لە ئانیتپارک. لە ڕێپێوانەکە بەردەوام درووشمی "بژی نەورۆز، نەورۆز پیرۆز بێت" و "بژی بەرخۆدانی نەورۆز" بەرزکرانەوە.

ئەدەنە

ژنان و گەنجان لە گەڕەکی ١٩ ی مایسی یورەگیر و گەڕەکی هاڤوزلوباخچەی سەیهان کۆبوونەوە و ئاگری نەورۆزیان بە مۆسیقا و درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "نەورۆز پیرۆز بێت" کردەوە. گەل بە چەپڵە و درووشم و هەلهەلە لەدەوری ئاگرەکە وەستان. پەرلەمانتاران و کاندیدانی دەم پارتی و سەدان کەس بەشداری ئاهەنگەکە بوون. لە ئاهەنگەکە گەنجان پانکارتی "هەموو نەورۆزێک دەسپێکێکی نوێیە"یان بەرزکردەوە و ڕێپێوانی بە مەشخەڵیان ئەنجامدا.

لە ڕێپێوانەکەدا بەردەوام درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "نەورۆز پیرۆز بێت" و "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزدەکرایەوە و داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا.