یاریزانانی تۆپی پێی یۆنان پشتگیریان لە گەریلاکانی ئازادی کوردستان کرد

لە یاریەکی تۆپی پێ لە ئەسینای پایتەختی یونان ئاماژە بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای فاشیست کرا و یاریزانانی تۆپی پێ ڕایانگەیاند: " لە دژی تاوانەکانی شەڕی ڕژێمی تورک پشتیوانی گەریلاکانی کورد دەکەین".

لە ئەسینای پایتەختی یۆنان پێشبڕکێیەکی یارییەکی تۆپی پێی بە پێشەنگایەتی گەنجانی کورد و ئینتەرناسیۆنالیستەکان ڕێکخرا، یاریزانانی تۆپی پێ و هاندەران سەرنجیان ڕاکێشایە سەر هێرشەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک لە دژی مرۆڤایەتی.

لەو یارییەی تۆپی پێ دا پۆستەرەکانی "نا بۆ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، پشتگیری لە گەریلاکانی ئازادیی کورد دەکەین" بەرزکرانەوە.

بۆ پشتیوانی گەلی کورد دوکەڵیان بە ڕەنگی سەوز و سوور و زەرد ڕژاند.

لە ئەنجامی یاریەکەدا تیمی ئەستێرەی ئێکسارچیا بە ئەنجامی ٢ بەرامبەر بە ١ بەسەر تیپی ئەلسۆپۆلیس دا سەرکەوت.

ژ.ت