ئاڤجی: ئەگەر دەوڵەتی تورکیا ئاشتی دەوێت، دەبێت هەنگاو بنێت
ڕۆژنامەنووس و نووسەر فەیسەڵ ئاڤچی ڕایگەیاند، ئاشتی تەنها پرسی کوردان نییە و گوتی: "تا دەوڵەتی تورک بۆ چارەسەری هەنگاونەنێت، ئاشتییەکی هەمیشەیی نایەتەئاراوە."
ڕۆژنامەنووس و نووسەر فەیسەڵ ئاڤچی ڕایگەیاند، ئاشتی تەنها پرسی کوردان نییە و گوتی: "تا دەوڵەتی تورک بۆ چارەسەری هەنگاونەنێت، ئاشتییەکی هەمیشەیی نایەتەئاراوە."
ئەو پرۆسە نوێیەی کە بە "بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"ی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکرد، لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا پشتیوانی لێدەکرێت. دیدگای ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەری لە کوردستان و تورکیا بە شێوەیەکی بەرفراوان گفتوگۆی لەسەر کراوە. گەل چاوەری دەکەن حکومەتی تورکیا لە بواری یاساییدا هەنگاوی ئەرێنی بنێت.
ڕۆژنامەنووس و نووسەر فەیسەڵ ئاڤجی کە دوای ٣٠ساڵ زیندان ئازاد کرا، سەبارەت بە پروسەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.
فەیسەڵ ئاڤجی ڕایگەیاند: "پێش هەموو شتێک پڕۆسەی ئاشتی پرۆسەیەکی ٥٠ ساڵەی پەیوەندیدارە بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)وە، پێویستە ئەم پرۆسەیە وەک چارەسەری بۆ پرسی کورد هەڵسەنگێندرێت کە ماوەی ٢٠٠ سەد ساڵە نکۆڵی لێکراوە.
کورد بە هەموو شێوەیەک کۆمەڵکوژ و قوربانی کراوە. ئەوانەی بەدوای ئاشتیدا دەگەڕێن یان پێویستیان بە ئاشتییە، تەنها کوردان نین. ئەگەر حکومەت هەنگاو بۆ ئاشتی نەنێت و ئەم پرسە چارەسەر نەکات، ڕووبەڕووی داواکارییەکانی گەل دەبێتەوە.
ماوەی ٥٠ ساڵ لە تەمەنی کۆمار بە تێکۆشانی پەکەکە تێدەپەڕێت. ئەگەر سەرنج بدەین ئەم پرۆسەی شەڕە کاریگەری لەسەر هەموو بوارەکانی کۆمەڵگا هەبووە. بۆیە نابێت ئاشتی تەنها وەک پێویستیەکی کوردان ببینرێت. ئەگەر حکومەت بیەوێت دیموکراسی بەقەرار بێت، دەبێت پێش هەموو شتێک پرسی کورد چارەسەر بکات."
'دەبێت دەوڵەت بە شێوەیەکی جددی بچێتە ناو پرۆسەکەوە'
ئاڤجی ڕایگەیاند کە دەبێت دەوڵەتی تورکیا بە شێوەیەکی جددی بجێتە ناو پرۆسەکەوە و وتی: "پرسی کورد تەنها پرسی گەلی کورد نییە، بەڵکوو پرسی حکوومەتی تورکیاشە، پرسی ئاشتییە بۆ گەلانی تورکیا؛ نەک تەنها بۆ گەلی کورد، تا حکوومەت هەنگاوێک نەنێت، بەدڵنیاییەوە ئاشتییەکی درێژخایەن بەدی ناهێنرێت.
هەروەها لێرەدا ڕۆڵی بەڕێز ئۆجالان زۆر گرنگە. دەوڵەتی کۆماری تورکیا هەر کارێکی کرد، نەیدەتوانی پەکەکە ناچار بکات کۆتایی بە چالاکییەکانی بهێنێت و شەڕی چەکداری ڕابگرێت. تاکە هێزێک کە توانی ئەم کارە بکات تەنها بەڕێز ئۆجالان بوو.
لایەنێکی تر ئەوەیە کە پەکەکە هەلومەرجی گۆڕانکاری سەردەمی باش لێکدەداتەوە و خۆی لە هەندێک بابەتی سیاسی دووبارەبوونەوەدا ڕزگار کرد و چووەتە ناو پرۆسەی گۆڕانکارییەوە. کۆتاییهێنان بە چالاکییەکان لەژێر ناوی پەکەکە مانای ئەوە نییە کە دەستبەرداری هەموو شتێک بووە. سەرەڕای ئەوەی کە پەکەکە لەژێر ناوی خۆیدا کۆتایی بە چالاکیەکانی هێنا، بەڵام ئەو بەهایانەی دروستی کردووە، دیدگاکانی، شێوازی ژیانی، ئەو بەهایەی کە بە مرۆڤەکان دەبەخشێت، دەوڵەمەندیی ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکەی و لایەنە دیموکراتیکە بەهێزەکەیەتی. واتە ئەوەی لێرەدا گۆڕاوە ئامرازی تێکۆشانە."
'کۆمەڵگە باوەڕی بە لێدوانی زارەکی نییە'
ئافجی ئاماژەی بەوەدا کە دەوڵەت بەرامبەر بە کۆمەڵگە بەرپرسیارە و سەبارەت بە ئاشتی وتی: "دەوڵەت دەبێت دەستبەجێ گۆڕانکاری یاسایی دەست پێ بکات، گرنگترین کێشەی ئێستای کۆمەڵگە بێ متمانەییە بە حکومەت، ئەم شکستی متمانەیە تەنها پەیوەندی بە دانوستانەکانی ئاشتیەوە نییە، بەڵکوو کاریگەری شکستێکی ٢٠٠ سەد ساڵەی تورکیایە، هۆشیاری کۆمەڵایەتی لەم ڕووەوە زۆر بەرزە، حکومەت هەنگاوی پێویستی لەم ڕووەوە نەناوە. هەندێ کار دەکات، بەڵام بەس نییە، بۆ ئەوەی حکومەت جارێکی تر نەگەڕێتەوە دواوە، دەبێت دەستبەجێ هەنگاوی یاسایی بنرێت.
لە دۆخێکی وادا کە پەکەکە هەنگاوێکی وەهای ناوە، بۆچی تا ئێستا حکومەت هیچ هەنگاوێکی نەناوە؟ پێویستە حکومەت هەنگاوێکی جددی بۆ وەڵامی هەنگاوەکانی پەکەکە بنێت. یەکەم چاوەڕوانیەکان لە زیندانەکانەوە دەبوو دەست پێ بکا بەتایبەت زیندانییە نەخۆشەکان. کۆمەڵگا متمانەی تەنها بە لێدوانەکانی حکومەت نییە بەلکوو پێویست بە کردار هەیە."
'پێویستە دەستبەجێ هەنگاوی یاسایی بنرێت'
فەیسەڵ ئاڤجی جەختی لەوە کردەوە کە بۆ ئەوەی پرۆسەکە شکست نەهێنێت، پێویستە دەستبەجێ لەبواری یاساییەوە هەموارکردنەوە ئەنجام بدرێت و وتی: "پڕۆسەی ئاشتی تەنها پەیوەندی بە کوردەوە نییە؛ ئەم پرۆسەیە لە ئێستادا ئامرازێکە بۆ گۆڕینی حکومەتی کۆماری تورکیا. چونکە حکومەت ناتوانێت بە تەنیا هەنگاوێک بنێت، دەتوانێت لەسەر بنەمای پرسی کورد بگۆڕدرێت. پرسی کورد پرسی حکومەتی تورکیایە. هەڵەیە ئەم بابەتە تەنها وەک پرسێکی کورد هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت لە بنەڕەتدا ئەمە پرۆسەیەکە کە تێیدا مافە کولتووری و نەتەوەییەکان داگیرکراوە.
بۆیە پرۆسەی ئاشتی سەرەتای پرۆسەی دیموکراتیزەکردنی دەوڵەتی تورکیاشە."