ئایشە ئەفەندی: بەڵێنمان بە منداڵەکانمان داوە
ئایشە ئەفەندی لە ١٠مین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوادا ئاماژەی بە هەڕەشە و هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا کرد و وتی، " ئێمە بەڵێنمان بە منداڵانمان داوە و وابەستەی بەڵێنەکەمانین. ئێمە شۆڕش دەپارێزین."
ئایشە ئەفەندی لە ١٠مین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوادا ئاماژەی بە هەڕەشە و هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا کرد و وتی، " ئێمە بەڵێنمان بە منداڵانمان داوە و وابەستەی بەڵێنەکەمانین. ئێمە شۆڕش دەپارێزین."
ئایشە ئەفەندی هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی کانتۆنی کۆبانێ بە بۆنەی ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا بۆ ئاژانسەکەمان (ANF) قسەی کرد.
ئایشە ئەفەندی رایگەیاند کە ١٩ی تەمووز میراسی رۆحی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووزە و وتی، " لەنێوان ئەو ١٠ ساڵەدا قارەمانی زۆر روویدا، کۆمەڵکوژیان کرد، کۆچبەر بووین، گەمارۆمان لەسەردانرا، لەدژی نەبوون تێکۆشاین. لەگەڵ ئەوەشدا دەستکەوتی زۆرمان بەدەستهێنا. قەسەدە، یەپەگە، یەپەژە و هەپەجە دروست بوون. بەڕێوەبەری خۆسەر و کۆمین و ئەنجومەنەکان دروستکران. لە باکوری و رۆژهەڵاتی سوریا گەلان هەمووان پێکەوە دەژین و خۆسەریان دروست کرد. هەموو گەلێک بە کەلتور، زمان و ئایینی خۆی جێی خۆی کردەوە و بەم شێوەیە هێزێکی پاراستنی دروست بوو. لە هەموو ئایین و زمانێک شەهیدان لەگەڵ یەک کۆبوونەوە و یەکێتیەک دروست بوو. ئێمە بەم شێوەیە لەسەرپێ ماینەوە و تێکۆشاین."
لە دەرسخانەیەک بەرەو سیستمی پەروەردە
ئایشە ئەفەندی بەبیریهێنایەوە کە لە سەرەتای شۆڕشی ڕۆژئاوادا لە گەڕەکی شەهید سەرحەد کە ئەو کاتە ناوی گەڕەکی گومروک بوو، لە ژورێکی لەنێو باخچەیەک بە پێشەنگایەتی مامۆستایەکی مەخمور منداڵان فێری زمانی کوردی دەکران و وتی، " ئەو کاتە هەندێک پارتی سیاسی گاڵتەیان بە ئێمە دەکرد. دەیانگوت، ' بە چوار منداڵ قۆتابخانە دروست دەکەن و کەسێکیش کە کوردی نازانێت، مامۆستایی دەکات. باشە ئێوە بەم شێوەیە سەردەکەون؟ بچووکیان دەبینی. ئێمە ئەو کاتە وامان بیر دەکردەوە. ئێمە دەستوورنامەی زمانی کوردیمان لە شەهیدانی ١٩ی تەمووز وەرگرت. بەڵێنماندا و ئەمڕۆ بەڵێنەکەمان جێبەجێ کرد. بڕوا و متمانە بە چوار منداڵ دەستیپێکرد. ئێستا لە قوتابخانەی سەرەتایی تاوەکو ناوەندی و زانکۆ، بە هەزاران خوێندکار و قۆتابی دەخوێنن. لە ماوەی ١٠ ساڵدا هەم لە روویی جۆگرافی و هەم لە روویی سیستمەوە ئێمە گەورە و فراوان بووین. هەموو ئایین، کەلتور و زمانێک لەم جۆگرافیایەدا دەتوانێت بە ئاسانی هەبوونی خۆی بپارێزێت و هەموو کەسێک بە ئاسانی بە زمان، کەلتور و ئایینی خۆی بژی."
' ئێمە بەردەوامی بە ئەو بەڵێنە دەدەین کە بە منداڵەکانمانداوە'
ئایشە ئەفەندی ئاماژەی بە هێرش و هەڕەشەکانی سەر رۆژئاوادا و رایگەیاند کە شەڕ بەردەوامە؛ دەستی خیانەت درێژی خانەوادەی شەهیدان، بەها و دەستکەوتەکانی شۆڕش دەبن. تێکۆشانی دژی ئەوەش رانەوەستاوە و وتی، " وەک هەر خانەوادەیەکی شەهیدان و دایکی شەهیدان، لەنێو تابوتەکاندا بەڵێنمان بە ڕۆڵەکانمانداوە و ئێمە لە پشت ئەو بەڵێنانەمانین. ئێمە هەوڵ دەدەین دەستکەوتەکانمان بپارێزین و خاوەنداری لە میراسیان بکەین. ئێمە تاوەکو کۆتایی خۆمان دەپارێزین و بەردەوامی بە بەرخۆدانمان دەدەین."
ف.ق