یەڵدرم هان زیندانی نەخۆش گیانی لەدەستدا

زیندانیەک کە نەخۆشی درێژخایەن هەبوو بەمەبەستی چارەسەری رەوانەی ئەنقەرە کرابوو و لەوێ گیانی لەدەستدا.

یەڵدرم هان کە لە زیندانی جۆری تی شڕنەخ راگیرابوو، ناوی لەناو لیستی ئەو زیندانیانەدابوو کە نەخۆشی سەخت و درێژخایەنیان هەیە.

دوای ئەوەی دۆخی تەندروستی ئەو دژوار بوو، بەر لە دوو هەفتە رەوانەی ئەنقەرە کرا.

هان کە لە ژێر چاودێری پزیشکیدابوو، نیوەشەوی رابردوو گیانی لەدەستدا.

بڕیارە کاتژمێر ١١:٣٠ ئەمڕۆ تەرمەکەی رەوانەی جۆلەمێرگ بکرێتەوە.

هـ . ب