ئه‌و كه‌سانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به بكوژانی ده‌ده‌ئۆگیولاری نیشاندا ده‌ستگیركران
كه‌سوكاری بنه‌ماڵه‌ی ده‌ده‌ئۆگیولاری كه به‌شداری دانیشتنی دۆسیه‌ی كۆمه‌ڵكوژی بنه‌ماڵه‌ی دهدهئۆگیولاریان كردبوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌رامبه‌ر به بكوژان ده‌ربڕیبوو ده‌ستبه‌سه‌ركران.

هارون، یه‌نار و ئۆنه‌ر رهفعهتئوغڵو كه خزمی بنه‌ماڵه‌ی دهدهئۆگیولارین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌رامبه‌ر به وته‌كانی بكوژان نیشاندا، له دادگا ده‌ستگیركران. ئه‌و سێ كه‌سه گواسترانه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی قۆنیا.
له كۆمه‌ڵكوژی بنه‌ماڵه‌ی دهدهئۆگیولاریدا حه‌وت كه‌س كوژرابوون.
هـ . ب