یەخەکە بە درووشمی "با قەدەغەی ٣٠ ساڵەی سەر پەکەکە هەڵبگیرێت" چالاکی ئەنجامدا

گەنجانی یەخەکە و ئەنتەرناسیۆنالیست سەردانی ئەردۆگانیان بۆ ئەڵمانیا لە زانکۆی فرێنی بەرلین شەرمەزارکرد و بانگەوازیان کرد بۆ بەشداربوون لە چالاکی سبەی لە دژی قەدەغەی سەر پەکەکە.

گەنجانی ژنی خوێندکاری کوردستان (یەخەکە) و کۆمۆنەی گەنجانی ئەنتەرناسیۆنالیست لە زانکۆی فرێنی بەرلین کۆبوونەوە و تاوانەکانی دەوڵەتی تورک و قەدەغەی سەر پەکەکەیان شەرمەزار کرد.

چالاکییەکە بە درووشمی "با قەدەغەی ٣٠ ساڵەی سەر پەکەکە هەڵبگیرێت، دیموکراسی بەهێز بکرێت" بەڕێوەچوو.

خوێندکاران تیشکیان خستەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا و پێشێلکردنی مافی نێونەتەوەیی و قەدەغەی ٣٠ ساڵەی سەر پەکەکە.

گەنجان دووپاتیان کردەوە، وەک دادگای باڵای بروکسل ساڵی ٢٠٢٠ بڕیاری لێ داوە، پەکەکە بەشێوەی ڕەوا لەڕێی شەڕی چەکدارییەوە نوێنەرایەتی کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک دەکات کە ژیانی هاوبەش و ئاشتیانە و دیموکراتیکی جڤاکە ئیتینیکییەکان و ئایینەکان مسۆگەر دەکات.

گەنجان بانگەوازیان لە هەموو خوێندکاران کرد، بەشداری چالاکی مەزنی دژی قەدەغەی سەر پەکەکە بکەن، کە ١٨ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ کاتژمێر ١١:٠٠ ئەنجام دەدرێت.