ئۆلاف پاڵمە لە ساڵیادی کوژرانیدا لەسەر گۆڕەکەی یادی کرایەوە
ئۆلاف پاڵمە سەرۆک وەزیرانی پێشووی سوید، کە لە ٢٨ی شوباتی ١٩٨٦ لە ستۆکهۆڵم کوژرا، لەلایەن کورد و سویدییەکانەوە لەسەر گۆڕەکەی یادی کرایەوە.
ئۆلاف پاڵمە سەرۆک وەزیرانی پێشووی سوید، کە لە ٢٨ی شوباتی ١٩٨٦ لە ستۆکهۆڵم کوژرا، لەلایەن کورد و سویدییەکانەوە لەسەر گۆڕەکەی یادی کرایەوە.
ئۆلاف پاڵمە سەرۆک وەزیرانی پێشووی سوید، کە لە ٢٨ی شوباتی ١٩٨٦ لە ستۆکهۆڵم کوژرا، لەسەر گۆڕەکەى خۆی لە گۆڕستانی کڵێسەی ئادۆلف فرێدریکس یادی کرایەوە. لە یادکردنەوەکەدا تاجە گوڵێنە لەسەر گۆڕەکەى دانرا و ڕێزی لێ گیرا.
لە یادەکەدا سیاسەتمەدار تۆماس هامەربێرگ وتی، پاڵمە سیاسەتمەدارێکی مەزن و دۆستی گەلانی چەوساوە و بندەست بوو.
پاشان قادر کاسرگا پەرلەمانتاری پارتی سۆسیال دیموکرات لە یادەکەدا وتی: "پاڵمە سیاسەتمەدارێکی زۆر گەورە و بەناوبانگ بوو. هەم لە رای گشتی و هەم لە ناو کۆمەڵگای سویددا زۆر بە باشی دەناسرا و زۆر خۆشەویست بوو. هەمیشە هەڵوێستی ڕوونی بەرامبەر بە دیکتاتۆرەکان و ستەمکاران هەبوو".
ڕدڤان ئاڵتون وتەبێژی کاروباری دەرەوەی ناوەندی کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد (نەجەدەکە - NCDK) لە یادەکەدا وتی: "هیوادارین دەوڵەتی سوید لەسەر رێگاکەى پاڵمە بڕوات و لە دژی زاڵمەکان و ستەمکاران پشتیوانی لە مەزڵومەکان بکات".
ژ.ت