بەهۆی گۆشەگیری قۆرسی سەر رێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجالان كە لە ئاداری ساڵی ٢٠٢١ەوە بەدواوە هیچ زانیاریەك لەسەری نازانرێت، پارتی چەپی بابەتەكەی كردە رۆژەڤی پەرلەمانی ئەڵمانیای فدراڵ.
لەپێشنیار پرسی پەرلەمانتاری پارتی چەپ، گۆكای ئاكبلووت لەحكومەتی فدارال بەسەرۆكایەتی سەرۆكوەزیری ئۆلاف شولتس پرسیار لەسەر رەوشی تەندروستی عەبدوڵڵا ئۆجالان كرا كە ئاخۆ زانیاریان هەیە یا نا، هەروەها بانگەوازی لەمافناسانی ئەوروپا كرد لەسەر چوونی سی پی تی بۆ ئێمرالی.
لەسەر رەوشی تەندروستی ئەو ئێمە هیچ زانیاریەكمان پێ نییە
راوێژكاری وزارەتی دەرەوە ئاندرێسا میچڵس لەسەر ناوی حكومەت وەڵامی پرسیارەكەی ئەندام پەرلەمانی پارتی چەپی دایەوە و وتی؛ لەسەر رەوشی تەندروستی دامەزرێنەری پەكەكە عەبدوڵڵا ئۆجالان لەزیندان هیچ زانیاریەك لەدەست حكومەتی ئێمەدا نییە".
ئەم وەڵامە كۆرتە گەیشتە ئاژانسەكەمان و راگەیەندرا كە سی پی تی كە نوێنەری ئەڵمانیاشی تێدا جێ دەگرێت، بهردهنگ و لایهنی پهیوهندیداره بهم بابهتهوه.
پەرلەمانتاری پارتی چەپ، ئاكبلووتیش لەسەر وەڵامەكەی حكومەتی ئەڵمانیای فدراڵ لێدوانێكی بۆ دەزگاكانی راگەیاندندا و هەڵوێستی حكومەتی شوڵتسی پەیوەست بەئیمرالی بەزمانی توند رەخنە كرد. ئاكبلووت بەبیریهێنایەوە دوای ئاڵۆگۆڕی حكومەت لە ئەڵمانیا، هێزە ئۆپۆزسیۆنەكان لەتوركیا چاوەڕوانی پشتیوانیەكی بەهێزی ئەم حكومەتە بوون، بەڵام هیوای ئەوان شكا و وتی؛ دیارە حكومەتی ئەڵمانیای فدراڵ لەشوێنی بن پێ كردنی مافی مرۆڤان لەگۆڕەپانی نێونەتەوەییدا سەرەنجی لەسەر بەرژەوەندی ژئۆپۆلیتیكە.
گۆكای بلووت ئەوەشی ووت؛ من سەردانی نوێنەری ئەڵمانیا لە سی پی تی، دوكتۆر گۆندا ڤۆسێنەریش دەكەم. گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵڵا ئۆجالان و زیندانیانی تر مایە قەبوڵ كردن نییە. ئاكبلووت دەستنیشانیشی كرد كە دەبێت سی پی تی ئەو بابەتەی لە توركیا ویستوویەتی لەسەر راوەستێت، ئاخۆ لێكۆڵینی لەسەر كردوە و ئەو كارەی جێبەجێ كردوە یا نا.
پارڵەمانتاری پارتی چەپ ئاكبلووت بەبیریهێنایەوە كە حكومەتی ئەڵمانیای فدراڵ پێش ماوەیەك لە ساڵی ٢٠١٩دا پشتگیری داواكاری سی پی تی كردبوو لەسەر بابەتی ئیمرالی و رایگەیاند؛ بەڵام لەم حكومەتەی ئێستادا رەوشی زیندانیان لەئیمرالی لەبەرچاو ناگرێت و وەكو نەبوو حیسابیان بۆ دەكات".
هـ . ب