ئەمینە شەنیاشارکە داخوازی دادپەروەری دەکات، دەستگیرکرا

ئەمینە شەنیاشار کە لە بەردەم دادگەی ڕەحا بە داخوازی" دادپەروەری" چالاکی دانیشتنی ئەنجام دەدات، لەلایەن پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکرا.

ئەمینە شەنیاشار ٧ ڕۆژە لە بەردەم دادگەی ڕەحا بە داخوازی " دادپەروەری" چالاکی دەکات و لە بەردەم دادگە دانیشتووە.

شەنیاشار بۆ هاوسەری خۆی و ٢ منداڵەکەی کە ساڵی ٢٠١٨ کوژرابوون، داوای دادپەروەری دەکات.

پۆلیسی تورک لە ڕۆژی ٧هەمی چالاکییەکەی شەنیاشار بە بیانووی " سووکایەتی بە ئەرکدارێکی جەماوەری کردووە"  دەستگیرکرا و ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕەحا کرا.

چالاکی فەرید شەنیاشار کە لەهێرشەکەدا بریندار بوو، چالاکییەکەی خۆی لەبەردەم دادگە بەردەوام دەکات.

لە ناوچەی پیرسووسی ڕەحا پێش هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٨ ، لە ڕۆژی ١٤ی حوزەیران لەکاتی سەردانی وەکیلی ئاکەپە ئیبراهیم خەلیل یەڵدز و پارێزوانەکانی هێرشیان کردە سەر کارگەی بنەماڵەی شەنیاشار و دواتر لە نەخۆشخانەی پیرسووس هێرشەکە بەردەوام بوو، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا حاجی ئەسوەت شەنیاشار ٦٧سالان و کوڕەکانی بە ناوی عادل-ی ٣٦ساڵان و جەلال شەنیاشاری ٤٧ساڵان کوژران.

ک-ش