ئەندامانی نەبەدەهە چالاکی 'ئازادی بۆ ئۆجالان'یان ئەنجامدا

ئەندامانی تەڤگەری شۆرشگیری یەکگرتووی گەلان (نەبەدەهە) رایگەیاند، هێزەکانیان لە مێرسین و ئەستەنبوڵ بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ٢ چالاکیان ئەنجامداوە.

نەبەدەهە لەم بارەیەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، "رۆژی ٤ی نیسانی ٢٠٢١ ئەندامانمان لەسەر پردی گەڕەکی چاوشلۆی مێرسین پانکارتێکیان بە ناونیشانی 'ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ' هەڵواسیوە، هەمان رۆژ هێزێکی دیکەمان کاتژمیر نزیکەی ٢٣:٠٠ لە ئەرنەڤوتلوی ئەستەنبوڵ بە بۆنەی رۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکیان بە فیشەکی هەوایی ئەنجامداوە و بانگەوازی فراوانی تێکۆشانیان لەبەرانبەر گۆشەگیری کردووە."

ف.ق