ئەنجامی کۆتایی گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا راگەیەندرا

دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ئەنجامی کۆتایی گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری راگەیاند.

بڕیاری دەستەی باڵای هەڵبژاردنی تورکیا (یەسەکە) لەبارەی ئەنجامەکانی گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار کە لە ١٤ی ئایار بەڕێوەچوو، لە رۆژنامەی فەرمیدا بڵاوکرایەوە.

بەوپێیە رەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەدا ٤٩.٢٤، کەمال کلیچدارئۆغڵو لەسەدا ٤٥.٠٧ و سینان ئۆغانیش لەسەدا ٥.٢٨ی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.

هـ . ب