ئەنجومەنی پیرانی فەڕەنسا خەڵاتی پێشکەش بە یەپەگە و یەپەژە کرد
ئەنجومەنی پیرانی فەڕەنسا بەهۆی تێکۆشانی یەپەگە و یەپەژە لەدژی داعش، خەڵاتی پێشکەش بە روکسان محەمەد وتەبێژی یەپەژە و نوری مەحمود وتەبێژی یەپەگە کرد.
ئەنجومەنی پیرانی فەڕەنسا بەهۆی تێکۆشانی یەپەگە و یەپەژە لەدژی داعش، خەڵاتی پێشکەش بە روکسان محەمەد وتەبێژی یەپەژە و نوری مەحمود وتەبێژی یەپەگە کرد.
بەهۆی تێکۆشانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)، ئەنجومەنی پیرانی فەڕەنسا خەڵاتی پێشکەش بە روکسان محەمەد وتەبێژی یەپەژە و نوری مەحمود وتەبێژی یەپەگە کرد.
لە پیرۆزبایی نەورۆزدا کە لەلایەن یەکێتی کارسازانی کورد – فەڕەنسیەوە رێکخرابوو، روکسان محەمەد و نوری مەحمود لەلایەن خاڤیەر ئیکۆڤیل ئەندامی ئەنجومەنی نوینەرانی فەڕەنساوە خەڵاتکران.
لە ئاهەنگەکەدا شاندیکی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ ژمارەیەک ئەندامی ئەنجومەنی پیران و سیاسەتمەدارانی فەڕەنساوە کۆبونەوە.
لە کۆبونەوەکەدا جەژنی نەورۆز پیرۆزکرا و باسی دۆخی رۆژئاوای کوردستان و باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و هێرشی دژی هەرێمەکە کرا. هەروەها داوا لە فەڕەنسا و وڵاتانی رۆژئاوا کرا کە پشتگیری لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بکەن.
بەشداربووان ئاماژەیان بە کۆمەڵکوژی (٢٠ی ئازار) کرد لە ناوچەی جندرێس و بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکە لەبارەی پرسی گۆڕینی دیموگرافیا لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیەوە لە ناوچە داگیرکراوەکان. راگەیەندرا کە پێویستە هێزە نێودەوڵەتیەکان رێگری لەو تاوان و پێشێلکاریانە بکەن.
لە کۆبونەوەکەدا، ڕۆڵی ژنان لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەدژی داعش و لە سەرهەڵدانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا بەرز لەقەڵەمدرا.
هەروەها سیاسەتی قڕکردن لەدژی گەلان و بە گشتی گەلی کورد و رێبازی تێکشکاندنی سیاسەتەکە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکە بوو.
ف.ق