ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە کۆبووە
ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە بە بەشداری پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی، بە ئامانجی دیاریکردنی هێڵی تێکۆشانی نوێ، بە شێوەیەکی ئۆنلاین کۆبووە.
ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە بە بەشداری پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی، بە ئامانجی دیاریکردنی هێڵی تێکۆشانی نوێ، بە شێوەیەکی ئۆنلاین کۆبووە.
ئەنجومەنی ژنانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، بە ئامانجی دیاریکردنی هێڵی تێکۆشانی نوێ، بە شێوەیەکی ئۆنلاین کۆبووە. پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە، ئایشە ئاجار باشاران وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە، پەرلەمانتار و ئەندامانی ئەنجومەنەکە بەشداریان لە کۆبوونەوەکەدا کرد.
پەروەین لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا قسەی کرد و رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٠دا داواکاری ژنان پشتگوێخران، بەڵام لە هەمانکاتدا ساڵێکی پڕ لە تێکۆشان بوو و تێکۆشانی ژنان لە بەرزترین ئاستدابوو. بوڵدان باسی ئەوەی کرد کە پێویستە ساڵی ٢٠٢١ ببێتە ساڵی سەرکەوتنی تێکۆشانی ژنان.
دوای قسەکانی بوڵدان، باسی چالاکی مانگرتنی زیندانیان لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، دەستگیرکردنی لەیلا گوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە، بڕیاری دادگای باڵای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا لەبارەی ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش، پێشکەوتنەکان و هێرشەکانی سەر ژنان کرا.
هەروەها ئاماژە بەوەدرا کە لە چەند رۆژی داهاتوودا، ئەنجامنامەی کۆبوونەوە بۆ رای گشتی بڵاودەکرێتەوە.
ف.ق