ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی: چەندین کەس لە ئەندامانی سەس دەستگیرکران
لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکانی پاکتاوکردنی سیاسی لە دژی سەس، هاوسەرۆکی گشتیی سەلما ئاتابەی و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامان و بەڕێوەبەرانی سەس دەستگیرکران.
لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکانی پاکتاوکردنی سیاسی لە دژی سەس، هاوسەرۆکی گشتیی سەلما ئاتابەی و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامان و بەڕێوەبەرانی سەس دەستگیرکران.
بەیانیی ئەمڕۆ لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی توورک سەلما ئاتابەی هاوسەرۆکی گشتیی سەندیکای زەحمەتکێشانی بواری تەندروستی و کۆمەڵگە (سەس) و ژمارەیەکی زۆر لە بەڕێوەبەرانی پێشوو و ئەندامانی سەس دەستگیرکران و کەسە دەستگیرکراوەکان براوان بۆ لقی "بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر" لە دەزگای ئاسایشی دەوڵەتی تورک.
گۆنول ئەردەن هاوسەرۆکی پێشووی سەس لە دەرسیم، فیکرەت چالاگان ئەندامی پێشووی دەستەى بەڕێوەبەری ناوەندیی سەس لە ئیستەنبول، رۆنا تەملی لە وان دەستگیرکراون.
هەروەها ناوی ژمارەیەک لە دەستگیرکراوەکانی تر بریتین لە: بەلکز یورت سەڤەر ئەندامی پێشووی دەستەى بەڕێوەبەری ناوەندی، هاوسەرۆکی پێشووی سەس بەدرییە یۆرگیون، ئەندامی خانەنیشنی سەس رەمەزان تاش و ئەردال توران.
چاوەڕێ دەکرێت لە ئەو کەسانە، کە لە چەند ئۆپراسیۆنی جیاجیادا لە چەند شاری جیاجیادا دەستگیرکراون بۆ لێکۆڵینەوە ببرێن بۆ ئەنقەرە.
ژ.ت