ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی لە مێرسین، ٦ کەس دەستبەسەر کران
لە مێرسین لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا ٦ کەس دەستبەسەر کران.
لە مێرسین لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا ٦ کەس دەستبەسەر کران.
لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکانی داواکاری گشتیی مێرسین، بە بیانووی "ئەندامی ڕێکخستن" ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی بە سەر زۆرێک لە ماڵەکانی ناوەڕاستی شار بەرێوە چوو.
دوای هەڵکوتانە سەر ماڵان، گەڕان و پشکنین ئەنجامدرا و ٦ کەس کە ناویان ئاشکرا نەبووە، دەستبەسەرکران و گواستراونەتەوە بۆ ناوەندی پۆلیسی مێرسین.
لە ناوچەی جەیهانی ئەدەنە ـیش ٥ کەس کە دەستبەسەر کرابوون ئازاد کران.