ئێران داوای لە عێراق کردووە ئۆپزسێۆنی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان دەربکات

ئێران بە وەزریری دەرەوەی عێراقی ڕاگەیاندووە، زۆر به‌توندی وه‌ڵامی "هه‌ر گروپێك" ده‌ده‌نه‌وه‌ به‌شێوه‌یكی خراپ خاكی عێراق بۆ هه‌ڕە‌شه‌كردن له‌ ئێران به‌كاربهێنێت. داواشی کردووە، ئۆپزسێۆنی ئێرانی لە خاکی هەرێمی کوردستان دەربکرێت.

ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی ئێران بڵاویكرده‌وه‌،  عه‌لی شەمخانی ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران له ‌میانی پێشوازیكردنی له‌ د.فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژە‌ی به‌ جێگیربوونی "گروپی چه‌كداری" دژ به‌ ئێران له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌ و داوای لە  فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق کردووە، کە حكومه‌تی به‌غدا ئۆپۆزسیۆنی ئێران له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربكات.

هاوکات شەمخانی راشیگه‌یاندووه،‌ "هه‌ر كارێك له ‌دژی ئێران له‌ هه‌ر شوێن و ناوچه‌یه‌كی عێراقه‌وه‌ بكرێت، دژی خواست و ئه‌جێندای حكومه‌تی عێراقه‌" و هه‌ڕە‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كردووه،‌ كه‌ زۆر به‌توندی وه‌ڵامی "هه‌ر گروپێك" ده‌ده‌نه‌وه‌ به ‌شێوه‌یەكی خراپ خاكی عێراق بۆ هه‌ڕە‌شه‌كردن له‌ ئێران به‌كاربهێنێت.

ئەو هەڕەشەی ئێران لە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لە کاتێکدایە لە مەراسیمی دستبەکاربوونی ئیبراهیم ڕئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران نیچرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئامادەی مەراسیمەکە بوو و رایگەیاند: "خۆیان بە بەشێک لە شۆڕشی ئیسلامی ئیران دەزانن".

ئەو هەڕەشەیەی ئێران و قسەکەی نیچراڤان بارزانی هاوکاتە لە گەڵ بڵاوکردنەوەی بەیاننامەی  حزبی دیموکراتی کوردستان (حدک)،   کە تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ٧ ئابی ٢٠٢١ ئەندامی  سەرکردایەتی حزبەکەیان بە ناوی موسا باباخانی لە شاری هەولێر لەلایەن تیرۆریستەکانی رژێمی ئێرانەوە تیرۆرکراوە.

ژ.ت