ئێشکگری دادپەروەری: بۆ چارەسەر کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنن

چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد لە چەند شارێک بەردەوامە، لە چالاکییەکەدا لەپێناو چارەسەر بانگەوازی کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری کرا.

چالاکییەکانی ئێشکگری دادپەروەری بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد لە چەند شارێک بەردەوامە، چالاکوانان و سەردانیکەران ڕایانگەیاند پرس کورد بە تەنها پرسی گەلی کورد نییە، بۆ چارەسەری ئەم پرسە داوای هەڵگرتنی گۆشەگیریان کرد.

وان

ئێشکگری دادپەروەری لە وان بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی هاوکاری بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوان (توای دەر) بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ٩٤ ڕۆژە بەردەوامە. خزمی زیندانیان گوتیان تا ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد تێکۆشانیان بەردەوامە.

ئامەد

ئێشکگرییەکەی ئامەد بە پێشەنگایەتی توای دەر ٩٧ ڕۆژە لە بینای دەم پارتی لە ڕێزان بەردەوامە. هاوسەرۆکی گشتی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی کرێکارانی جەماوەری، ئایفار کۆچاک و ئەندامانی کۆنفیدراسیۆنەکە سەردانیان کرد.

چالاکوان مەریەم سۆیلو ڕایگەیاند پرسی کورد تەنها پرسی گەلی کورد نییە و پرسی هەموو گەلانە و گوتی: "تەحەمول ناکەن و ناهێڵن ئۆجالان لەگەڵ بنەماڵەکەی بدوێت. دڕندایەتی بەرامبەر کوردان دەکەن، چیاکانی کوردستان بۆردوومان دەکەن، حیسابمان بۆ ناکەن و دەڵێن "کورد نیە"، کاتێک کورد دەڵێن "ئێمە هەین" دەکوژرێن".

ئایفار کۆچ تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ئیمراڵی و گوتی: "گۆشەگیری وەک پرۆسەیەکی کاریگەر لەسەر ژیانمان بەردەوامە. هەرچەند لە زیندانەکان جێبەجێ دەکرێت، بەڵام کاریگەرییەکی مەزنی لەسەر کرێکاران هەیە. بۆتە پرۆسەیەک دژی ئیرادەی کرێکارانی هەژار، وەک کرێکارانی جەماوەری دژی گۆشەگیری سەر کرێکاران زۆر تووڕەین".

ئێلح

ئێشکگرییەکەی ئێلح بە پێشەنگایەتی توای دەر لە بینای ڕێکخستنی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) ٣٩ ڕۆژە بەردەوامە. لە چالاکییەکەدا، ئەندامانی پارت و ڕێکخراوەکان سەردانیان کرد و درووشمەکان بەرزکرانەوە.