ئێشکگری دادپەروەری لە مێردین ٩٦ ڕۆژە بەردەوامە
پەرلەمانتاری دەم پارتی مێردین، ساڵحە ئایدەنیز لە ئێشکگری دادپەروەری گوتی: "بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە هەموو جێیەک بەرخۆدان مەزنتر دەکەین. ڕێکخستنمان فراوانتر دەکەین".
پەرلەمانتاری دەم پارتی مێردین، ساڵحە ئایدەنیز لە ئێشکگری دادپەروەری گوتی: "بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە هەموو جێیەک بەرخۆدان مەزنتر دەکەین. ڕێکخستنمان فراوانتر دەکەین".
ئێشکگری دادپەروەری خزمی زیندانیان بە داخوازی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" ٩٦ ڕۆژە بەردەوامە.
لە چالاکییەکەدا پەرلەمانتاری دەم پارتی، ساڵیحە ئایدەنیز جەژن و بەرخۆدانی چالاکوانانی پیرۆز کرد، ڕایگەیاند تەنها بە هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سیاسەتی قێزەونی نێو زیندانەکان کۆتایی دێت، گوتی: "ئێمە هەرچەند داوای ئاشتی و دیموکراسی و ئازادی بکەین، بەڕێز ئۆجالان چەندێک باسی ئایندەی ئازاد و دیموکراتیک بکات، دەوڵەت لە بەرامبەردا ستەم و فشار زیاتر دەکات".
ئایدەنیز ڕایگەیاند تا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەشێوەی جەستەیی ئازاد نەبێت، گەلی کورد ئازاد نابێت، دووپاتی کردەوە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پەیامێک بووە بۆ نەیارانی دیموکراسی، ئەگەر پرسی کورد چارەسەر نەکەن ڕۆژ بە ڕۆژ پاشەکشە دەکەن، گوتی: "ئێمەش جارێکی تر دەڵێینەوە، بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە هەموو جێیەک بەرخۆدان مەزنتر دەکەین. ڕێکخستنمان فراوانتر دەکەین".