ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار بەردەوامە
ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار لە ٧٨ هەمین ڕۆژدا لەبەردەم وەزارەتی داد بەردەوامە.
ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار لە ٧٨ هەمین ڕۆژدا لەبەردەم وەزارەتی داد بەردەوامە.
رۆژی ١٤ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨، کەسوکار و پاسەوانەکانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز، پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە لە ڕحا، لە ناوچەی پیرسوس هێرشیان کردە سەر بنەماڵەی شەنیاشار. لەو هێرشەدا هاوژین و دوو کوڕی ئەمینە شەنیاشار بەشێوەیەکی دڕندانە کوژران. ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکەی پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) فەرید شەنیاشار کە بە برینداری لە هێرشەکە دەربازی بوو، ئێشکگری دادپەروەریان گواستەوە بۆ بەردەم وەزارەتی داد، ئێشکگرییەکە لە ڕۆژی ٧٧ هەمیندا بەردەوام بوو. پۆلیسەکان ویستیان چالاکییەکەی ئەمینە شەنیاشار ئاستەنگ بکەن و بەردەم وەزارەتیان گرت. بەڵام بەرخۆدانی ئەمینە شەنیاشار ڕێگرییەکانی هەڵگرت.
ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم وەزارەت گوتی: "٢ کوڕ و هاوژینەکەم کوژران، بکوژان ئازادانە دەسوڕێنەوە".
پاشان بنەماڵەکە چوونە پەرلەمان.