ئێشکگریی "ئازادی بۆ ئۆجالان" لەلایەن دەستەیەک لە نورنبێرگەوە بەردەوامە
ئێشکگریی "ئازادی بۆ ئۆجالان" لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا لە ٩هەمین ساڵدایە و چالاکیی ئەم هەفتەیەى ئێشکگرییەکە لەلایەن دەستەیەکی نوێ لە شاری نورنبێرگی ئەڵمانیاوە بەڕێوەدەچێت.
ئێشکگریی "ئازادی بۆ ئۆجالان" لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا لە ٩هەمین ساڵدایە و چالاکیی ئەم هەفتەیەى ئێشکگرییەکە لەلایەن دەستەیەکی نوێ لە شاری نورنبێرگی ئەڵمانیاوە بەڕێوەدەچێت.
ئێشکگریی "ئازادیی بۆ ئۆجالان" لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا بۆ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەستیپێکردووە و ئێستا چالاکییەکە لە ٤٥٩هەمین هەفتەدایە.
ئێشکگرییەکە هەموو هەفتەیەک لەلایەن دەستەیەکی نوێ و جیاوازی کوردان و دۆستانیانەوە لە ئەوروپا بەڕێوەدەچێت و ئەم هەفتەیە چالاکییکە لەلایەن دەستەیەک بەڕێودەچێت، کە لە شاری نورنبێرگی ئەڵمانیاوە هاتوون بۆ چالاکییەکە.
مەقبوڵە ئەلبیستان بە ناوی دەستەکەى نورنبێرگەوە وتەیەکی پێشکەشکرد و وتی، دڵخۆشن بەوەى لە رۆژبوونی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورددا چالاکییەکە بەڕێوەدەبەن.
مەقبوڵە ئەلبیستان رایگەیاند، رۆژبوونی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ گەلی کورد بە واتای هەڵهاتنی رۆژە و راشیگەیاند، ئێشکگریی ئازادیش بۆ کورد پەیامی "ئازادیی رێبەرمان ئازادیی ئێمەیە" بە هەموو جیهان و بە تایبەتی بە ئەوروپا دەدات.
مەقبوڵە ئەلبیستان رایگەیاند، گەلی کورد لە هەمان کاتدا ئەوەى سەلماندووە، کە ئیرادەی چارەسەریی کێشەى کورد لە ئیمراڵییە.
مەقبوڵە ئەلبیستان ئەوەشی راگەیاند، دەوڵەتى تورک دەیەوێت لە رێگەى گۆشەگیرییەوە پەیوەندیی نێوان گەلی کورد و رێبەرەکەیان بپچڕێنێت و بەو شێوەیە گەلی کورد رادەستی خۆی بکات و وتی، "گەلی کورد بە دەوری رێبەرەکەیاندا کۆبوونەتەوە و بەوەش سەلماندوویانە ژیانێک بەبێ رێبەرایەتی ناتوانرێت بەسەر کورداندا بسەپێنرێت".
مەقبوڵە ئەلبیستان داوای لە وڵاتانی ئەوروپی کرد، کە نەبنە هاوبەشی تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتیی دەوڵەتی تورک و بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیری هەر ئێستا و بە خێرایی دەست بەکار ببن.
ئێشکگریی ئازادی بە دەستپێخەریی ئازادیی بۆ ئۆجالان دەستیپێکردووە و رۆژانە لە کاتژمێر ٠٧:٣٠ بۆ ١٦:٣٠ بەڕێوەدەچێت. چالاکیی ئێشکگریی "ئازادی بۆ ئۆجالان" درێژماوەترین چالاکیی کوردانی ئەوروپایە. لە چالاکییەکەدا بە چەندین زمان برۆشور و رێبەر و نامیلکە و کتێب لەسەر ژیان و تێکۆشانی عەبدوڵا ئۆجالان بڵاودەکرێتەوە.
ژ.ت