ئێشکگریی ئازادی لەلایەن گروپێک لە ستراسبۆرگەوە بەردەوامە
ئێشکگریی ئازادی ماوەی ١١ ساڵە لە ستراسبۆرگ بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە، ئێشکگرییەکە ئەم هەفتەیە لەلایەن گروپێک لە ستراسبۆرگەوە بەڕێوەدەچێت.
ئێشکگریی ئازادی ماوەی ١١ ساڵە لە ستراسبۆرگ بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە، ئێشکگرییەکە ئەم هەفتەیە لەلایەن گروپێک لە ستراسبۆرگەوە بەڕێوەدەچێت.
ئێشکگریی ئازادی لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ ەوە بە دەستپێشخەریی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان"، بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسایە دەستی بە چالاکییەکانی کردووە و ئێستا چالاکییەکانی لە هەفتەی ٥٤٠هەمین دایە.
چالاکییەکە هەموو هەفتەیەک لەلایەن کۆمەڵێک لە کوردستانیان و دۆستانیانەوە لە ئەوروپا بەڕێوەدەچێت. ئێشکگرانی ئەم هەفتەیەش گروپێکن لە شاری ستراسبۆرگ.
گروپەکە پێکهاتوون لە وەلی تەکینەر، محەمەد عەلی چۆبان، سیدار ئامەد و ئیسماعیل فیرات.
وتەبێژی گروپەکە سیدار ئامەد ڕایگەیاند، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە چالاکیی و ئێشکگریدان و داوای لە کوردانی ئەوروپا کرد، زیاتر پشتیوانی لە چالاکیی ئێشکگری بۆ ئازادی بکەن.
سیدار ئامەد وتیشی: "ئێشکگریی ئازادی لە ١١هەمین ساڵدایە و چالاکییەکە بەبێ ڕاوەستان بەردەوامە. ئەمڕۆش بە ناوی وڵاتپارێزان و نیشتمانپەروەران لە ستراسبۆرگ لە چالاکیی ئێشکگریدان بۆ ڕێبەرایەتی. بانگەوازمان بۆ وڵاتپارێزان و نیشتیمان پەروەران لە هەموو وڵاتانی ئەوروپا ئەوەیە، کە پشتیوانی لەم چالاکییە بکەن. بژی خەبات و تێکۆشانی ئازادیی کوردستان. بژی پارتی کرێکارانی کوردستان، بژی سەرۆک ئاپۆ".
ژ.ت