ئەو کەسانەی لە چالاکییەکەی دایکانی شەممە دەستگیرکرابوون، ئازادکران
ئەو ٢٥ کەسەی لە چالاکی ئەم هەفتەیەی دایکانی شەممە دەستگیرکران، ئازادکران.
ئەو ٢٥ کەسەی لە چالاکی ئەم هەفتەیەی دایکانی شەممە دەستگیرکران، ئازادکران.
ئەوکاتەی دایکانی شەممە و پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ ویستان چالاکییەکەیان لە گۆڕەپانی گەڵەتەسەرای ئەنجام بدەن، پۆلیس ٢٥ کەسی دەستگیرکرد و دەستیانی لەپشتەوە کەلەپچە کرد. پاش وتە لێ وەرگرتنیان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس، هەر ٢٥ کەسەکە بۆ پشکنینی تەندروستی ڕەوانەی نەخۆشخانە کران. دواتر هەر ٢٥ کەسەکە ئازادکران.
ناوی کەسە ئازادکراوەکان بەم جۆرەیە: "حەنیفە یەڵدز، ئەرەن کەسکین، گوڵسەرەن یۆلاری، میکایل کربایەر، بەسنا تۆسون، ئیقبال ئەرەن، حوسەین ئۆجاک، حەسەن کەرەکۆچ، عەلی ئۆجاک، ئۆیا ئەرسۆی، ئومێد عەفە، لێمان یورتسێڤەر، هونکار یورتسێڤەر، گوڵەندام ئۆزدەمیر، ئیسماعیل یوجەل، جونەید یەڵماز، داود ئەرسەلان، بیگالی کورناز، کۆرای لۆکەر، تایلان بەکین، دەنیز ئایتاچ، خەدیجە ئۆناران، سەعید دۆگان، ئامینە دایئۆغلۆ، ئازلی تاکانای".