ئەو منداڵە کوردانەی کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە کوژراون
دەسەلاتداری ئاکەپە – مەهەپە تورکیا و کوردستانیان کردووە بە وڵاتێک کە دایکان و باوکان مەجبورن مندالەکانیان کە بە تیرۆری دەوڵەت کوژراون بشارنەوە.
دەسەلاتداری ئاکەپە – مەهەپە تورکیا و کوردستانیان کردووە بە وڵاتێک کە دایکان و باوکان مەجبورن مندالەکانیان کە بە تیرۆری دەوڵەت کوژراون بشارنەوە.
٢٠ی تیشرینی دووەم ڕۆژی جیهانی مافی منداڵانە. مافی منداڵان مافێکی یاسایی و ئەخلاقی دانپێدانراوە بۆ هەموو منداڵان کە لە کاتی لەدایکبوونەوە دەست پێدەکات. وەک مافی پەروەردە، تەندروستی، ژیان، شوێنی حەوانەوە. منداڵانی کوردیش دەبوو خاوەنی ئەم مافەبن، بەڵام لە ماوەی سەد ساڵەی کۆماری تورکیا و دەسەڵاتی ٢٢ ساڵەی ئاکەپە-مەهەپە، خاکی کوردستان و تورکیا بووە بە گۆڕستانی منداڵانی کورد. سەرەتا دەیان هەزار منداڵی کورد لە کۆمەڵکوژی دۆلی زیلان و دەرسیمدا کوژران. لە سەردەمی دەسەڵاتی ئاکەپەدا، بە سەدان منداڵی کورد لە لایەن هێزەکانی دەوڵەتەوە کوژراون، نموونەیەکی بەرچاوی گەورە کۆمەلکۆژی ڕۆبۆسکییە.
ئەردۆغان منداڵانی کوردی کردووە بە ئامانج
دەوڵەتی تورک هەرگیز خۆی لانەداوە لە کوشتنی منداڵانی کورد. ئەردۆغان ساڵی ٢٠٠٦ لە نێوان قسەکانیدا وتی: "چ ژن بێت یان منداڵ، ڕەحمیان پێ مەکەن". دوای ئەم قسەیە کوشتنی منداڵان بوو بە کارێکی ئاسایی. ئەم قسانەی ئەردۆغان بوو بە سیاسەتی دەوڵەت. منداڵانی کورد دەستبەجێ دەکوژران.
لەو کاتەی کە ئاکەپە شارەکانی کوردستانی کردووە بە کەمپی سەربازی، منداڵانی کورد بە ئۆتۆمبێلی سەربازی دەکوژرێن. لە زۆرێک لە شارەکانی کوردستان دەیان منداڵی کورد بەهۆی لێدانی زرێپۆشەوە کوژراون. بەپێی داتاکانی کۆمیتەی مافی مرۆڤ لە ئامەد، لە ماوەی ١٥ ساڵدا ٢١ منداڵ بە زرێپۆش کوژراون و ٢٣ منداڵیش برینداربوون.
بەپێی ئامارەکانی دەزگای مافی مرۆڤی تورکیا، لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٤-٢٠١٥ لانیکەم ٢٤١ منداڵ بە فیشەکی پۆلیس و سەربازانی دەولەتی تورک کوژراون. بەپێی داتاکانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان، لە هەمان کاتدا ٤٧٧ منداڵ لەلایەن دەوڵەتەوە کوژراون. بکوژی منداڵانی کورد لە جیاتی سزادان پاداشتیان پێدەدرێت، مووچەکانیشیان زیاد دەکرێت.