ئەو زیندانییەی مانی لە خواردن گرتووە: لە دژی گۆشەگیری هەرچێمان لە دەست بێت دەیکەین
خەمگین کاراکاش یێکێک لەو زیندانیانەی کە بۆ ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجالان مانی لە خواردن گرتووە وتی: "بۆ تێکشکاندنی گؤشەگیرییەکان هەرچێ لەدەستمان بێت دەیکەین".
خەمگین کاراکاش یێکێک لەو زیندانیانەی کە بۆ ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجالان مانی لە خواردن گرتووە وتی: "بۆ تێکشکاندنی گؤشەگیرییەکان هەرچێ لەدەستمان بێت دەیکەین".
خەمگین کاراکاش ئەو زیندانییەی کە لە زیندانی بۆڵڤاردنی ئافیۆنی لقی (ت) زیندانی کراوە، ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی هەنگاوی 'ئازادی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد' بەشداری لە مانگرتنی زیندانیاندا کردووە.
سەبارەت بە مانگرتنەکە بە تەلەفۆن لەگەل بنەمالەکەی قسەی کردووە و دەقی قسەکانی بەم شیوەیەیە:
"گۆشەگیری لەسەر هەموومانە و ئەو سیاسەتە گشگیر بووە، لە سەر هەموو زیندانییەکان و لەسەر هەموو تاكێکی کورد بەڕیوە دەبرێت. ڕیبەرایەتی بۆ ئێمە هێڵی سوورە، بۆیە ئێمە داوادەکەین کە زانیاری ڕوون لەسەری بدرێت. نزیکەی ٣ ساڵە پارێزەر و بنەماڵەکەی ناتوانن چاویان پێی بکەوێت. بۆ ئەوەی چاوپێکەوتن لەگەل ڕێبەرمان بکرێت ئێمە مانمان لە خواردن گرتووە. بۆ تێکشکاندنی گۆشەگیریەکان هەرشتێک لەدەستمان بێت ئەنجامی دەدەین. من هاوڕێکەم گۆکحان بۆ تێكشکاندنی گۆشەگیریەکان مانمان لە خواردن گرتووە".