ئوزتورک: پێویستە ئەم رژێمە تاکەکەسیە تێکبشکێنین
هاکان ئوزتور سەرۆکی گشتی ئەهەپە رایگەیاند، ئەوان وەک هاوپەیمانی رەنج و ئازادی،سەرەتا رژێمی تاکەکەسی تێکدەشکێنن، دواتر بۆ چارەسەریکردنی کێشە بناغەییەکان تێدەکۆشن.
هاکان ئوزتور سەرۆکی گشتی ئەهەپە رایگەیاند، ئەوان وەک هاوپەیمانی رەنج و ئازادی،سەرەتا رژێمی تاکەکەسی تێکدەشکێنن، دواتر بۆ چارەسەریکردنی کێشە بناغەییەکان تێدەکۆشن.
سەرۆکی گشتی ئەهەپە وتی، هاوپەیمانی رەنج ئازادی بۆ سەرۆککۆماری کاندیدی نەبوو و ئەمە دەرفەتێکی گرنگە و رایگەیاند، ئەوان دەرگای دیموکراسیان کردەوە.
هاکان ئوزتورک سەرۆکی گشتی پارتی بزوتنەوەی رەنجدەران (ئەهەپە) بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.
ئوزتورک باسی ئەوەی کرد کە ئەوان سەرقاڵی پرسێکی زۆر گەورەن و وتی، " ئیدی هەموو کەسێک دەزانێت کە رژێمی یەککەسی لەنێو دەسپۆتیک و کردەوەی مەترسیداردایە. بابەتی بێکاریش هەیە. ماوەیەکی دیکە ئیدی مرۆڤەکان دەست لە گەڕان بەدوای کاردا هەڵدەگرن و هیوایان بە دۆزینەوەی کار نامێنێت. بۆیەش پێویستە ئێمە لەدژی رژێمی تاکەکەسی بوەستینەوە."
' دەرفەتێکی گرنگمان بۆ هاتووەتە پێشەوە'
ئوزتورک راشیگەیاند کە وەک هاوپەیمانی رەنج و ئازادی دیارینەکردنی کاندیدی سەرۆکایەتی دەرفەتێکی گرنگە و وتی، " لە ئێستادا بۆ ئەوەی هێزەکان یەکبگرن، بارودۆخێکی گونجار هەیە. پێویستە یەکبگرین و رژێمی تاکەکەسی لەناوببەین."
' سەرەتا دەسەڵات تێکدەشکێنین'
ئوزتورک رایگەیاند، سەرەتا حکومەتی نوێ پێک دێت و گۆڕانکاری ئەنجام دەدرێت و دواتر بۆ چارەسەری کێشەکانی دیکە تێدەکۆشن و وتی، " لە تورکیا زۆر بابەت هەیە کە پێویستە بگۆڕدرێن. لە تەندروستی تاوەکو ئابوری، کێشەی جددی هەیە و ئێمە رێگەی چارەسەریمان هەیە. بەڵام بۆ تێکشکاندنی رژێمی تاکەکەسی، پێویستە ئێمە وەک ئۆپۆزسیۆنی کۆمەڵایەتی یەکبگرین. بۆیەش هاوپەیمانی رەنج و ئازادی پێویستە هەوڵی زۆر بدات."
ف.ق