ئیشکگرانی ئەم هەفتەیە گەنجانی کوردی هامبورگن
چالاکی 'ئیشکگری ئازادی' کە لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردستان ئەنجام دەدرێت، لەگەڵ گەنجانی کوردی هامبورگ بەردەوامە.
چالاکی 'ئیشکگری ئازادی' کە لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردستان ئەنجام دەدرێت، لەگەڵ گەنجانی کوردی هامبورگ بەردەوامە.
'ئیشکگری ئازاد' کە بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢دا لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا دەستیپێکرد، لە هەفتەی ٤٨٠میندا بەردەوامە.
هەموو هەفتەیەک گروپێکی جیاواز لە کوردانی ئەوروپا چالاکیەکە بەڕێوە دەبەن. ئەم هەفتەیەش حەسەن ئایدن، میرزا بۆتان، سەعید مونزور کە لە شاری هامبورگی ئەڵمانیاوە هاتون، چالاکیەکە بەڕێوە دەبەن.
بە ناوی چالاکوانان میرزا بۆتان قسەی کرد و بەبیریهێنایەوە کە گەنجانی کورد پێشەنگی تێکۆشانن، بۆیەش بە خاوەنداریکردن لەم چالاکیە گەنجان خاوەنداری لە بەرخۆدانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەکەن.
میرزا بۆتان وتی، "رێبەرمان لە ئیمڕالی لەدژی پیلانگێری بەرخۆدانێکی گەورە بەڕێوە دەبات و لەدژی رەتکردنەوە و قڕکردنی کوردان هێڵی بەرخۆدانی دروست کردووە. گەنجانیش لەسەر ئەم رێچکە و بەرخۆدانە مێژووییە، بەردەوامی بە تێکۆشان دەدەن.
میرزا بۆتان باسی ئەوەشی کرد، لە رۆژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیەوە، دەوڵەتی تورک هەموو تاوانێک لەدژی گەلی کورد دەکات بە پشتگیری وڵاتانی ئەروپا و باسی ئەوەی کرد کە لە رێگەی ئیشکگری ئازادیەوە پیشانی وڵاتان دەدەن کە کورد هیچ کاتێک دەست لە تێکۆشانەکەی بەرنادات.
میرزا بۆتان وتیشی، پێویستە هەموو کەسێک لەدژی گۆشەگیری و قڕکردن هەستێتە سەرپێ و داوای لە گەنجانی کورد کرد کە لە دەوری تێکۆشان کۆببنەوە.
ف.ق