ژمارەی ئەو کەسانەی لە هەرێمی هەرەکۆل دەستبەسەرکران گەیشتە ٢٩ کەس
لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سوپای تورک لە هەرێمی هەرەکۆل، ژمارەی ئەو کەسانەی دەستبەسەرکران گەیشتە ٢٩ کەس و بڕیاری نهێنی لەسەر دۆسیەکانیان دراوە.
لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سوپای تورک لە هەرێمی هەرەکۆل، ژمارەی ئەو کەسانەی دەستبەسەرکران گەیشتە ٢٩ کەس و بڕیاری نهێنی لەسەر دۆسیەکانیان دراوە.
سوپای تورک لەسەر چیای چەمێ کاری هەرێمی هەرەکۆلی گوندی بەرواری لە سێرت، ئۆپەراسیۆنێکی دەست پێ کرد.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا لانی کەم ٢٩ کەس دەستبەسەرکران و گوازرانەوە بۆ بنکەی جەندرمەی سێرت و ناوچەکانی میسرج و حاوێل و بەرواری و تیلۆ.
بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر قەدەغەی دیداری پارێزەران ڕاگەیاندرا، دەربارەی دۆسیەی ئەو کەسانەی دەستبەسەرکراون، بڕیاری نهێنی درا. دووپاتکرایەوە، ڕەنگە ژمارەی دەستبەسەرکراوەکان زیاد بکات.