ڕۆژنامەی لۆمۆندی فەرەنسی: دەبێت ئەنقەر بە گرنگییەوە دەستی ئاشتییانەی کوردان بگوشێ

ڕۆژنامەی لۆمۆندی فەرەنسی بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆیی بە 'بوێری'ی ناوهێناوە و ڕایگەیاند دەبێت ئەنقەرە دەستی دێژکراویی ئاشتییانەی کوردان بە گرنگەوە وەرگرێت.

ڕۆژنامەی لۆمۆند

دوای بانگەوازییە میژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ، لە سەرانسەری جیهاندا پێشوازییەکی گەرمی میدیا جیهانییەکانی بەخۆیەوە بینی، لەو چوارچێوەیەدا بابەتێک بە ناونیشانی "دەبێت ئەنقەرە دەستی درێژکراوەی ئاشتیانەی کوردان وەرگرێ" هەڵسەنگاندنی بۆ بۆ بانگەوازییەکە کردووە و لە بەشێکییدا دەڵێت: "لە دوای بانگەوازییە مێژوویەکەی ڕێبەری پەکەکە عەبدوڵا ئۆجالانەوە بۆ کۆتایهێنان بە رێکخراوی پەکەکە، دەبێت تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆمار ئەم دەستپێشخەرییە قبوڵ بکات و بۆ کۆتایهێنان بە شەڕی ٤٠ ساڵە دەست بە گفتوگۆی سیاسی بکات."

هەر لە بابەتەکە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئاماژە کراوە بە گرنگی بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ کۆتایهێنان بە پەکەکە و بە هەنگاوێکی بوێرانە هەڵسەنگێندراوە. وە ئاماژە کراوە بەوەی لە لایەن زۆربەی وڵاتانەوە بە گرنگییەوە پێشوازی لە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کراوە و هاتووە: "پەکەکە کە لە چیاکانی باکووری عێراقدایە، چەند کاتژمێرێک دوای بانگەوازی ڕێبەرەکەیان، بۆ هەڵوەشاندنەوەی خۆی و ڕاوەستاندنی شەڕ لەگەڵ تورکیادا داوای دەستپێکردنی پرۆسەی کۆبوونەوەی قبوڵ کرد."

ڕێککەوتن و ئاشتی پێویستی بە دوو کەسە؛ هەڵوێستی روونی ئەردۆغان

لە بەردەوامی بابەتەکەتەدا هاتووە: "بەڵام ڕێککەوتن و ئاشتی پێویستی بە دوو کەس هەیە. لە مانگی تشرینی یەکەمەوە کە باخچەلی هاوپەیمانی تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا دەستی تەوقەی بۆ پەرلەمانتارانی دەم پارتی درێژکرد، لە ئیدارەی پەیوەست بە 'پرسی کورد' هیچ پێشنیارێک نەکراوە و لە لایەن ئەنقەرەوە هیچ وەڵامێک نەبوو، وە هیچ پێشنیارێکیش نەکرا. بە پێچەوانەوە دانوستاندنەکانی پێشوویی (٢٠١٣-٢٠١٥) کە باسی ماف و پێشکەوتنی کولتووری تێدا دەکرا، تاکە شتێک کە سەرکردەکان خستیانە بەرباس 'کۆتایهێنان بە تیرۆر' بوو.

هێشتا بەشێوەیەکی فەرمی داخوازییەکان دەسنیشان نەکراوە

ڕاستە کە بەرێز باخچەلی باسوخواسی هێنایە سەر بابەتی بەردانی عەبدوڵا ئۆجالان، بەڵام ئەمەش لە کاتێکدایە کە حکومەت ژمارەی گرتنی نوێنەرانی هەڵبژێردراوی کوردان زیاتر دەکات و سەرکردە سیاسییەکانی هاوشێوەی دەمیرتاشی گرتووە، بۆیە زەحمەتە لە دۆخێکی لەم شێوەیەدا مرۆڤ بیر لە بەردانی زیندانیانی ئیمراڵی بکاتەوە. وە تا ئێستا بەشێوەیەکی فەرمی خواستی سەرکردە کوردەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ دانەنراوە. ڕێبەری پەکەکە لە خاڵێکدا کە دوای بانگەوازییەکەی کردی، دەستنیشانیکردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخستنەکەی سیاسەتی دیموکراتیکی و چوارچێوەیی یاسایی پێویستییە.

کارەکە تازە دەستی پێکردووە

سەرۆککۆماری تورکیا هێشتا بە وریاییەوە لە بانگەوازەکەی ئۆجالان نزیک دەبێتەوە. ڕاگەیاندووە کە 'ئاگادارە لە هەموو جۆرە پرۆڤۆکاسیۆنێک و کاریگەرترین ڕێگە لەم کاتە هەستیارەدا هەنگاونانە بە بێدەنگی'. پێویستی بە وریایی و بێدەنگییەوە بکرێت. کارەکە تازە دەستی پێکردووە. لەلایەک سەرکردەکانی پەکەکە لە عێراق ڕایانگەیاند کە کۆنگرەیەک دەبەستن بۆ تاوتوێکردنی ڕووداوەکانی ئێستا و هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخستنەکە. لە لایەکی دیکەوە دەنگی هاوپەیمانی ئیسلامی – ناسیۆنالیستی دەسەڵاتدار زیادی کردووە لە پێشوازیکردن لەو هەنگاوەی کە بە شێوەیەکی ئەرێنی گیراوەتەبەر، بەڵام هێشتا پێشکەوتن بەدی نەهاتووە.

دوای پێشێلکردنی ئاگربەست و کوژرانی ٤٠ هەزار کەس و ئاوارەبوونی زیاتر لە ٢ ملیۆن کەس، دەرفەتێکی ناوازە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی چل ساڵە هەیە. ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ سەقامگیرکردنی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا. بۆیە لە جیهانێکدا کە هێشتا پشێوی تێدایە، ئەوەی دەبینرێت تیشکێکی گەشبینییە و ئاستەنگیکردن لە هەنگاوە دەبێتە سەرچاوەی نیگەرانی."