ژنان لە ئامەد بانگیانکرد: ئێمە گۆشەگیری تێکدەشکێنین
ژنان لە میتینگی ٨ی ئادار لە شاری ئامەد لەدژی گۆشەگیری ئیمڕالی پەیامیان دا: ئێمە لە ژێردەسەڵاتی دوژمنی کوردان ڕزگار دەبین."
ژنان لە میتینگی ٨ی ئادار لە شاری ئامەد لەدژی گۆشەگیری ئیمڕالی پەیامیان دا: ئێمە لە ژێردەسەڵاتی دوژمنی کوردان ڕزگار دەبین."
میتینگی ٨ی ئادار رۆژی جیهانی ژن لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان بە پیشەنگایەتی پلاتفۆرمی ژنانی دیجلە ئامەد بە درووشمی " ئێمە لەدژی قڕکردنی ژنان، ژیان دەپارێزین، لەدژی گۆشەگیریش ئازادی دەپارێزین" بەرێوە چوو.
نوێنەرانی پێکهاتەکانی پلاتفۆرمی ژنی دیجلە ئامەد، تەڤگەری ژنای ئازاد( تەژا) مەجلسی ژنانی هدەپە، مەجلسی ژنانی پیشڤەڕۆ، کۆمەڵەی ژنانی ڕۆسا، ئاکادیمیای ژنان و گەلێک ڕێکخستنی ژنان بەشداری میتینگەکە بوون.
پەرلمانتارانی هەدەپەی ئامەد ڕەمزیە تۆسوون، سەمرا گیوزەل، دەرسیم داغ و ئەندامانی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکای کرێکارانی شۆڕشگێڕ، ئەکێتی ژووری دیزاین و ئەندازیاران، کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی و پارتی کرێکاری تورکیا بەشداری چالاکییەکە بوون.
گۆڕەپانی میتینگەکە بە ڕەنگی سەوز، سوور، زەرد، مۆر و سپی نەخشێنراوە. لە زۆربەی شوێنەکانی مەیدانەکە پانکارد بە نووسینی" کوشتن، دەستدرێژی و تووندووتیژی لەژنان سیاسەتە"، " بۆ ژیانێکی ئازاد و یەکسان ئێمە خاوەنداریەتی لە ژنان دەکەین" ، " پەیمانی ئیستەنبول ژیان دەپارێزێت، " بەرزکراوەتەوە.
' ئێمە درێژەدەری ڕێبازی ژنانی ئازادین'
سۆنگول قەپانجی لەسەر ناوی کۆمیتەی ئامادەکار قسەیکرد و ئەوەی خستەڕوو کە ئەوان پێکەوە بەهێزن و وتی، " ئێمە لێرەین، پێکەوەین، لە سەر ڕێگەی ژنانی ئازادین. ئێمە ئەمرۆ هەلهەلەی خۆمان لەم مەیدانەوە بنێرین بۆ خۆر. ئێمە جارێکیتر پێکەوەی دەلێین لە دژی شەڕ و کۆیلەیی ئێمە ژیان و ئازادی دەپارێزین."
دوای قسەکانی قەپانجی گروپی هەڵپەڕکێی سوور بڕگەیەکی هوونەریان پێشکەش کرد.
پەیامی ژنانی جیهان'
دواتر پەیامی ژنانی جیهان خوێندرایەوە. لە پەیامەکەدا ڕاگەیەنرا کە هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی ئیمڕۆیی پێویستییەکی هەنووکەییە و وترا، " تێکۆشینی ئێمە تێکۆشینێکی ئینتەرناسیۆنالیستە... ئێمە پێکەوە خەبات دەکەین و داستانی خۆمان سەرلەنوێ دەنووسینەوە."
سالیحە ئایدەنیزئش وتی کە لە دژی کۆمەڵکووژیی کە لەئاستی پاکتاوکردندایە لەدژی ژنان بەڕێوە دەجێت، ئەو لە تێکۆشانی خۆیان وازیان نەهێناوە و تیشکی خستەسەرگۆڕەپانی ٨ی ئادار. ئایدەنیز سڵاوی نارد بۆ ژنە سیاسەتمەدارە گیراوەکان و وتی، " ئێوە چەندە نکۆڵی لە ژنان بکەن، ژنان لەدژی گۆشەگیری داوای ئازادی دەکات."
' ئێمە لەم دەسەڵاتە دژە کوردە ڕزگار دەبین'
ئایدەنیز دەستنیشانیکرد کە سەرهەڵدانی هاوبەشی ئەوان لە دژی دەسەڵاتداری فاشیستە و وتی، " ئێمە واز لە پەیمانی ئیستەنبول ناهێنین. ئێمە دەست لە تەمسیلی یەکسانی بەرنادەین. هەربۆیە لە مەجلیسەکان لە کێڵگەکان و لە کارگەکان تێکۆشانی خۆمان بەردەوام دەکەین."
ئایدەنیز ڕایگەیاند کە دەسەڵات خۆی بە شەڕ بەخێو دەکات و وتی، " ئەم دەسەڵاتە بۆ داهاتووی خۆی حوکم دەکات. ئێمە دەزانین کە لە ئاستێکی هەرە بەرزدا ستەم دەکات. ژنان ئەم جیهانە دەگۆرن. جیهان بەردەوام سەیری وزەی ژن دەکات، سەرەنجی ئەوان لەسەر وان ، ئامەد، ئیستەنبوولە. ئێمەش لەدەسەڵاتی دژە کورد و دژە ژن ڕزگار دەبین. دەخوازم بلێم ئێمە ڕاپەڕینی سەرلەنوێ خۆمان بۆ ئازادی لەدژی فاشیزم بەرزدەکەینەوە. لە دژی دەسەڵات، لە دژی قڕکردن ، لەدژی نکۆڵی کردن ئێمە تێکۆشانی خۆمان بەردەوام دەکەین. تێکۆشانی ژنان کۆتایی بە دەسەڵاتی ئێوە دەهێنێت."
' ژنان دەبنە سەنگەر لە دژی گۆشەگیری ئیمڕالی '
سالیحە ئایدەنیز تیشکی خستەسەرمانگرتن لەخواردن لە دژی گۆشەگیری لە ئیمڕالی و دەستنیشانیکرد کە ژنان لە دژی گۆشەگیری یەکدەگرن و دەبنە یەک سەنگەر. ئایدەنیز وتی، " لەدژی سیاسەتی گۆشەگیری، لە دژی سیاسەتی شەڕ، ئێمە هیچکات دەست لەتێکۆشان بەرنادەین. مانگرتن لەخواردن ئەمڕۆ ١٠٢ ڕۆژی تێپەڕاند، ئێمە سڵاو دەنێرین بۆ بەرخۆدێران. بۆیە ئەوان ئەم کردەوەیە لە دژی مرۆڤایەتی دەبینن. ئێمە دەبینین بە گۆشەگیری ئیمڕالی هەموو کۆمەڵگە گۆشەگیر دەکات. گۆشەگیری هەرە زۆر بەسەر ژنان دەسەپینرێت. ئەوانەی کە باسی چالاکی بۆ مافی مرۆڤ دەکەن، دەتوانن بە لابردنی گۆشەگیری لە ئیمڕالی دەستپێبکەن. هەتاکوو گۆشەگیری لە ئیمڕالی نەشکێت ئێمە واز لە تێکۆشان ناهێنین. چۆن ژنان لەدژی داعش جەستەی خۆیان کردە قەڵغان ئاوەها لە دژی گۆشەگیری ئیمڕاڵی خۆیان بکەنە قەڵغان."
ک-ش