زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک: دەبێت گەلەکەمان لە باشور بەرامبەر پەدەکە هەڵوێست وەربگرێت

زیندانیانی دۆزی پەکەک و پاژک ئەو بەرپرسانەی پەدەکەیان شەرمەزار کرد کە هاوکاری هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر دەکەن و دەبنە هاوبەشی ئەو هێرشە. هاوکات داوایان لە گەلی باشوری کوردستان کرد کە هەڵوێستیان بەرامبەر بە پەدەکە هەبێت.

بە نوێنەرایەتی لە زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک دەنیز کایا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا باسی لەوەکردووە، "لەم قۆناغەی تێکۆشانی شکۆمەندانەی ژیانی ئازاد کە لەلایەن رێبەرایەتیمان، بزوتنەوەکەمان و گەلەکەمانەوە لە دژی داگیرکەری تورکەوە بەڕێوەدەبرێت، کاربەدەستانی پەدەکە لە بری ئەوەی لە دژی ئەو هێرشە قڕکارییە کولتوری و جەستەییانەی کە بە کۆلۆنیالیزمی دەوڵەتی تورک و ئەمریکا کە لە پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا رۆڵی پێشەنگیان گێڕا، هەڵوێست بگرنەبەر، دەبنە هاوبەشی ئەو هێرشانە. ئێمە ئەو کاربەدەستانەی پەدەکە کە دەبنە هاوبەشی هێرشەکان شەرمەزاریان دەکەین و هۆشدارییان پێدەدەین.

لە درێژەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " لە دوایین نمونەدا شەوی رابردوو ٢٠٠ ئۆتۆمبێل کە چەکی قورس و زرێپۆشیشیان تێدابوو لە رێگەی دەشتی حەیات و دەشتی هەریرەوە هێزی سەربازیان بۆ سیدەکان لە گۆڕەپانی برادۆست گواستەوە. ئەو دۆخە بە هیچ جۆرێک مایەی قەبوڵکردن نییە. دەبێت ئەو هێزە داگیرکەرانە لە گۆڕەپانەکانی گەریلادا دەربکرێن، داوا دەکەین کە لەو هەڵوێستە پاشگەزببنەوە، کە دەکەوێتە خزمەت چەتەکانی ئاکەپە و مەهەپە. لەبەر ئەوەی ئاکەپە و مەهەپەی فاشیست لە دژی رێبەرایەتیمان، بزوتنەوە و گەلەکەمان و تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان سوێنی لەناوبردنی خواردووە.

گەلەکەمان لە باشوور بە تایبەتی و هەموو گەلەکەمان دەبێت بزانن کە وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی تورکی فاشیست هاکان فیدان، کە لە ٢٤ی ئابدا لەگەڵ کاربەدەستانی پەدەکە دیداری ئەنجامدا، کاتێک ئەو چەتانە رەوانەی گۆڕەپانەکانی گەریلا دەکات، دەردەکەوێت کە لەسەر چ بنەمایەک رێککەوتوون. لە بری ئەوەی رێز لە تێکۆشان و بەرخودانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بگرن کە لە بەرامبەر بۆمب و چەکی قەدەغەکراو، کە سەرباری ئەوەی لە سەر ئاستی نێونەتەوەیی قەدەغەکراون و دەوڵەتی تورک بەکاریان دەهێنێت، ئەوان رۆڵی هەواڵدەری و سیخوڕی دەگێڕن و هەوڵ دەدەن گەریلاکان پاکتاو بکەن. سەرلەبەیانی ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٤:٣٠ دا هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی گەورووی زین. ئێمە ئەو هێرشە بە توندی شەرمەزار دەکەین و بانگەواز ئاراستەی گەلەکەمان بە تایبەتی گەلەکەمان لە باشووری کوردستان دەکەین کە بە رۆحی شێلادزێوە لە دژی پەدەکە، چەتەکانی دەوڵەتی تورک کە لە باشووری کوردستان و گۆڕەپانەکانیان بارەگا دروست دەکەن، هەڵوێست بگرنەبەر. ئێمە زیندانیانی شۆڕشگێڕی پەکەکە و پاژک سڵاو لەو گەریلایانە دەکەین کە لە دژی هێرشەکانی چەتەکانی داگیرکەری دەوڵەتی تورک، بەرخودانی گەورە بەڕێوەدەبەن و هەموو رۆژێک گورز لە داگیرکەری دەوەشێنن. ئێمە داوا لە هەموو گەلەکەمان دەکەین کە بەدەوری گەریلاوە گوڕ بە بەرخودان بدەن و لەم قۆناغە مێژووییەدا کە تێکۆشانمان لە لوتکەدا، پەرە بە تێکۆشان بدەن".

هـ . ب